English عربى كوردی
وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى پێشوازى کرد لە کونسوڵى کەنەدا بۆ وڵاتانى رۆژهەڵات

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 485 , 03/10/2011

ئەمڕۆ دووشەمە (3-10-2011) بەرێز سینان چەلەبی وە زیرى بازرگانى و پیشەسازى لە دیوانى وەزارەت پێشوازى کرد لە بەرێز (جۆن ئۆرمۆند) کونسوڵى کەنەدا بۆ وڵاتانى رۆژهەڵات، لەسەرەتاى دانیشتەکەدا شاندى میوان تیشکى خستە سەر کار و چۆنییەتى بەرێوەچوونى رەوشى ئابوورى هەرێم و هەروەها بەهێزکردن و پەرەپێدانو پەیوەندییەکانى نێوان کەنەدا و هەرێم بە تایبەت لە بوارى ئابوورى و بازرگانى، ئەمەو خاڵێکى دیکەى گرنگ باسکرا کە پێدانى (ڤیزا)یە بە خاوەن کۆمپانیا و بازرگانانى هەرێم بۆ ئەوەى کارى بازرگانى ئەنجام بدەن، لە دواتریشدا باس لە کردنەوەى کونسوڵگەرى کەنەدا لە هەرێمى کوردستان کرا، لە کۆتاییشدا بەرێز (سینان چەلەبی) خۆشحاڵى خۆى دەربڕى بەرانبەر ئەو هەڵوێست و هەنگاوانەى شاندى میوان و دەرگاى وەزارەت و حکومەتى هەرێمى بەرەو رووى کونسوڵى کەنەدا واڵا کرد تا بتوانن کارى هاوبەش و سوودمەند لە هەرێمى کوردستان ئەنجام بدەن.


ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7904 ميوانى ئيمڕۆ
1647589 گشت ميوانه‌كان