English عربى كوردی
شاندێكی كەرتی بازرگانی و ئابووری بولگاری سەردانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی دەكات

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 1242 , 09/05/2019

لەلایەن بەرێز دكتۆر (عەبدولرەزاق عوسمان ناوەندەیی) بەرێوەبەری گشتی دیوان و (عمر ئیسماعیل محمد) بەرێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكان پێشوازی لە شاندی میوان كرا، شاندەكە بە سەرۆكایەتی بەرێز (ڤاسل ڤاسیلیف) سەرۆكی كەرتی بازرگانی و ئابووری وڵاتی بولگاریا بوو، لەگەڵ چەندین نوێنەری كۆمپانیا و خاوەنكارانی ئەو وڵاتە تاوتوێ پرسی ئابووری و بازرگانیان كرد، بەرێز بەرێوەبەری گشتی دیوان كورتە باسێكی دەربارەی رەوشی بازرگانی و پیشەسازی و ئابووری هەرێمی كوردستانی بۆ شاندی میوان خستە روو، دواتر تیشكی خستە سەر بوونی چەندین كۆمپانیای بولگاری كە لە هەرێمی كوردستان كاری وەبەرهێنان و بازرگانی دەكەن، هەروەها رێكخستنی كۆنفڕاس و سیمینیاری ئابووری و بازرگانی تەوەرێكی دیكەی دانیشتنەكە بوو، لە كۆتاییدا بەرێز بەرێوەبەری گشتی دیوان دەرگای ئاسانكاری تەواوی بەڕووی شاندی میوان و كۆمپانیاكانی ئەو وڵاتە واڵا كرد تا بتوانن لە هەرێمی كوردستان پەرە بە كاری بیزنس و بازرگانی و ئابووری بدەن.




ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7847 ميوانى ئيمڕۆ
1647532 گشت ميوانه‌كان