English عربى كوردی
وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی پیَشوازی له‌ شاندیَكی كۆماری میسر كرد

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 461 , 06/07/2011

ئه‌مرِۆ 6/7 /2011 به‌رِیَز وه‌زیری بازرگانی وپیشه‌سازی (سینان چلبی ) پیَشوازی كرد له‌ شاندیكی كۆماری میسر به‌ سه‌رۆكایه‌تی به‌ریَزان كونسوڵی میسر له‌ هه‌ریَم و كونسوڵی بازرگانی له‌ هه‌ولیَر له‌م سه‌ردانه‌ى شاندی میسری به‌ۆیَز چه‌له‌بی جه‌ختی كرده‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگی په‌یوه‌ندی ئابووری نیَوان هه‌ریَم و ولاَتی میسر، هه‌روه‌ها سوود وه‌رگرتن له‌ ئه‌زموونی كۆمپانیا میسریه‌كان وه‌ به‌شیَوه‌یه‌كی پوخت شیكردنه‌وه‌یه‌كی بازرگانی ئاراسته‌ی شانده‌كه‌ كرد كه‌ تیایداسه‌ركه‌وتنی ئابووری له‌ ماوه‌یه‌كی كورت له‌ ئه‌زموونى هه‌ریَم له‌گشت بواره‌كان به‌رپا بكریَت. دواتر به‌ریَز (عمر سلیمان) كونسوڵی گشتی وولاَتی میسر رِایگه‌یاند كه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی زور كورتدا چه‌ند هه‌نگاوی گرنگ ده‌نریَت بۆ به‌ستنه‌وه‌ى بواری ئابووری و بازرگانی له‌ هه‌ریم له‌ گه‌ڵ وولاَتی میسر ئه‌مه‌ش له‌ سه‌ره‌تای مانگی هه‌شتدا ده‌ست پیَ ده‌كات یه‌كه‌م هیڵَی فرِوكه‌وانی میسری (مێر للگیران) سیَ گه‌شت ئه‌نجام ده‌دات له‌ هه‌فته‌یه‌كدا نیَوان هه‌ولیَر و قاهیره‌، ئه‌وه‌ش هه‌نگاویَكی گرنگه‌ له‌ زنجیره‌ هه‌نگاوه‌كانی په‌یوه‌ندى ئابووری نیَوان هه‌ردوو لایه‌ن


ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7904 ميوانى ئيمڕۆ
1647589 گشت ميوانه‌كان