English عربى كوردی
كۆبوونەوەی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان بەرێوەچوو

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 375 , 22/07/2019

رۆژی پێنچشەممە رێكەوتی (18/7/2019) بەرێز (كەمال موسلیم) وەزیری بازرگانی و پیشەسازی سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی تۆماركردنی كۆمپانیاكانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی كرد.

بە ئامادەبوونی بەرێز (شێخ ئاراس رەئووف) بەرێوەبەری گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان بە وەكالەت و بەرێزان بەرێوەبەرانی لق و بەشەكانی بەرێوەبەرایەتی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان كۆبوونەوەیەكە بەرێوەچوو، سەرەتا بەرێز جەنابی وەزیر تیشكی خستە سەر گرنگی بەرێوەبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكان، دواتر گفتوگۆ لەسەر چۆنیەتی بەرەو پێشوەچوونی كاروباری بەرێوەبەرایەتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان كرا، هەروەها چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكانی سەر بەم بەرێوەبەرایەتییە باسێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو.

 

 



ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7847 ميوانى ئيمڕۆ
1647532 گشت ميوانه‌كان