English عربى كوردی
شاندێکى وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى بە سەرۆکایەتى بەڕێز (سنان چەلەبی) سەردانى سلێمانیان کرد

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 670 , 06/11/2013

رۆژى 6/11/2013 لە چوارچێوەى بریارى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ سەردانى وەزیرەکان بۆ فەرمانگەکان بەڕێز (سنان چەلەبى) وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى و ژمارەیەک لە راوێژکار و بەڕێوەبەرە گشتیەکانى وەزارەت سەردانى شارى سلێمانیان کرد. بە ئامادەبوونى بەهرۆز محمد ساڵح پارێزگارى سلێمانى لەگەڵ بەڕێوەبەرى فەرمانگەکانى سەر بە وەزارەت لە سلێمانى کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێز (سنان چەلەبی) مەبەستى سەردانەکەى روون کردەوە و ئامادەیی خۆى نیشاندا بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان لە هەر رووێک و ئاماژەى بەو دا کە وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى کێشەى دارایی و کەمى بودجەى هەیە کە بوجەى ئامال 56% کەمى کردووە لە بوجەى ساڵى رابردوو، هەروەها وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى نیگەرانى خۆى لە نەبوونى سایلۆى گونجاو لە سلێمانى دەربڕى و دووپاتى کردەوە بۆ ساڵى ئاییندە هەوڵەکان دەخەینە گەر بۆ چارەسەکردنى ئەم کێشەیە. لە کۆبوونەوەکەدا (بەهرۆز محەممەد ساڵح) پارێزگارى سلێمانى رایگەیاندن پێویستە نەخشەڕێگەیەکى بە پەلە دابنرێت بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان کە رووبەرووى فەرمانگەکان بووەتەوە، پارێزگارى سلێمانى بڕیاریدا هاوکاریان بکات و ئاماژەش بەوە کرا کە وێڕاى دروستکردنى سایلۆ لەلایەن وەزارەتەوە کە دراوە بە وەبەرهێنەرێک لە بەرامبەر پێدانى شوێنى سایلۆى کۆنى سلێمانى کە تێدا هوتێلێکى پێنج ئەستیێرە دروست بکرێت و سایلۆیەکى بە ستاندارى جیهانى کە تواناى 40 هەزار تەن لە سلێمانى دروست بکرێت بە خۆرایی لەگەڵ دروستکردنى 6 فەرمانگە سەر بە وەزارەت و 20% زەویەکە دەکات بە سەوزایی و بریار درا بەشێک لەو کەلوپەلانى پیشەسازى کە لە راستیدا سوودى لێ وەرناگیرێت بەپێى یاسا بفرۆشرێن. لە کۆتاییدا وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى بەڵێنىدا کە ئەو کێشانەى پێوەندیان بە وەزارەتى دارایی و ئەنجومەنى وەزیران هەیە بۆیان بەرز بکاتەوە بە مەبەستى چارەسەرکردنىیان.


ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7904 ميوانى ئيمڕۆ
1647589 گشت ميوانه‌كان