English عربى كوردی
بەڕێز وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى پێشوازى لەشاندێکى بۆسناو هیرسک دەکات

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 877 , 01/01/2013

ئەمرۆ 28/10/2013 وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى بەڕێز (سنان چەلەبى) پێشوازى کرد لە بەڕێز (ئەردال ترویچ) وەزیرى ئابوورى و وزەو کاروبارى بۆسنە و هرسۆگۆڤینیا وە شانێکى یاوەرى لەسەرەتاى کۆبوونەکەدا بەڕێز (سنان چەلەبى) وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى جەختى کردەوە لەسەر گرنگى بەشدارى کردنى کۆمپانیاکانى بۆسنى لە پرۆسەى ئاوەدانکردنەوەى هەرێمى کوردستان هەوەرها دروستکردنى پەیوەندى نێوان هەردوولایەن. شایەنى باسە وڵاتى بۆسنە یەکێکە لە چەندین وڵاتانى جیهان کە بەشداری بێت لە پێشانگاى PRAJECT Lrag . لەلایەن خۆشیانەوە شاندى میوان بە سەرۆکایەتى بەڕێز ئاردال ترویج خۆشحاڵى خۆى نیشاندا بەم هەنگاوە گرنگانەى ئەنجامدراون لە پەیوەندیەکانى هەردوولایەن، ئەوەش بەتایبەت جێبەجێکردنى چەندین پرۆژەى وزە و کارەبا لە هەرێم کە لەلایەن گروپی (ئینیرگۆ ئێنڤێست) کە مەزنترین کۆمپانیایە لە وڵاتانى بلقان ئەنجام دراوە. جێگاى ئاماژەیە لەماوەى مانەوەیان شاندى میوانن چەندین دیدار و کۆبوونە ئەندام دەدەن لەگەڵ کەرتى تایبەت و حوکەمەتى هەرێم.


ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7904 ميوانى ئيمڕۆ
1647589 گشت ميوانه‌كان