English عربى كوردی
وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى: دەبێت ئاسایشى خۆراکى هاوڵاتیان دەستەبەر بکرێت

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 777 , 27/02/2020

وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى بۆ دڵنیابون لە دەستەبەرکردنى ئاسایشى خۆراک ، سایلۆ و کارگەکان بەسەر دەکاتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێز کەمال موسلیم، وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى بەمەبەستى دڵنیابون لە دەستەبەرکردنى ئاسایشى خۆراکى هاوڵاتیان بە سەردانێکى مەیدانیى بەدواداچونى بۆ کارى سایلۆى قوشتەپە لە هەولێر و ژمارەیەک کارگەى بەرهەمهێنانى خۆراک و کەرەستەى پاککەرەوە کرد.

سایلۆى نوێى قوشتەپە کە 80% ى کارەکانى تەواو بوە و تواناى عەمبار کردنی 40 هەزار تۆن گەنمى هەیە و 10 کۆگای هەڵگرتنی کەل وپەلی خۆراک لە خۆ دەگرێت وەهەروەها لەسەردانەکەیدا جەختى کردەوە لە پێویستى دەستەبەر کردنى ئاسایشى خۆراکى هاوڵاتیان و گوتی: "پاڵپشتى کارگەکان دەکەین بۆئەوەى بەرهەمەکانیان پێداویستى ناوخۆ پڕبکاتەوە و دەمانەوێت سایلۆى قوشتەپە لە وادەى دیاریکراو و پێش هاتنى وەرزى وەرگرتنى گەنمى جوتیاران سایلۆکە بکرێتەوە و گەنمى پێویست لە جوتیاران وەربگرێت".

ڕاگەیاندنی وەزارەتی بازرگانی و پێشەسازی

 
 
 
 



ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7846 ميوانى ئيمڕۆ
1647531 گشت ميوانه‌كان