English عربى كوردی
پیشانگایەكی ساڵانەی وڵاتی تایلەند بانگهێشتنی كۆمپانیاكانی هەرێمی كوردستان دەكات

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 2652 , 04/05/2016

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ئاگاداری خاوەن كۆمپانیاكانی خۆراك و خواردنەوە لە هەرێمی كوردستان دەكات، بە مەبەستی بەشداری كردن لە پیشانگای ساڵانەی تایبەت بە كۆمپانیاكانی خواردن و خواردنەوە لە وڵاتی تایلەند، پیشانگاكە لە بەرواری (25-5-2016 ئەنجام دەدرێت و تا 29-5-2016) بەردەوام دەبێت، ئەو بەرێزانەی نیازی بەشداری كردنیان هەیە، دەتوانن لە رێگەی باڵوێزخانەی تایلەند لە وڵاتی ئوردن داواكاری پێشكەش بكەن و كە  باڵوێزخانەی تایلەند لە رێگەی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بانگهێشتی كۆمپانیاكانی هەرێمی كوردستانیان كردووە و ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ پێشكەشكردنی هاوكاری و كارئاسانی تا كۆمپانیاكانی هەرێمی كوردستان بەرهەم و كاڵاكانیان لەو پیشانگایەدا نمایش بكەن. 
 بەرێوەبەرایەتی راگەیاندن و پەیوەندییەكان



ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7900 ميوانى ئيمڕۆ
1647585 گشت ميوانه‌كان