English عربى كوردی
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازى پێشوازى لە شاندێکى وەزارەتی پیشەسازى و کانزاکانى عێراق دەکات

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 996 , 20/01/2015

ئەمڕۆ دووشەممە بەرێز (ساماڵ سەردار) وەزیرى بازرگانی و پیشەسازى حکومەتی هەرێمى کوردستان پێشوازى کرد لە شاندى وەزارەتی پیشەسازى و کانزاکانی عێراق بە سەرۆکایەتی بەرێز (عادل کریم) بریکارى وەزارەتی پیشەسازى و کانزاکانى عێراق  بە یاوەری (سوفیان سلێمان ئەلممەلاح) بەڕێوەبەرى گشتى تۆمارکارى هێما بازرگانییەکان ، سەردانی ئەو شاندە بۆ رێکەوتنى نێوان هەردوو وەزارەت سەبارەت بە کێشەى هێما بازرگانییەکان بوو،  دواى تاوتوێ کردنی بابەتی ناوبراو و دەستنیشان کردنی چارەسەر بۆ کێشەو گرفتەکانى هێماى بازرگانی لە عێراق و هەرێمى کوردستان، لەلایەن هەردوولاوە بڕیار درا لەسەر هەماهەنگى وکارى پێکەوەیى بۆ کارپێکردنی هێماى بازرگانی لە عێراق و هەرێمى کوردستان کە هەردوولا دان بە هێما تۆمارکراوەکانى یەکتردا بنێن ، بۆ ئەو مەبەستە رێکەوتنێک لە نێوان  وەزارەت و شاندى میوان و بة ئامادةبوونى (سيروان محمد محمود) جێگرى سەرۆکى یەکێتى ژوورەکانى بازرگانى و پیشەسازى هەرێمى کوردستان  ئیمزا کرا ، بەمەش بازرگانانى هەرێمى کوردستان دەتوانن هێماکانى خۆیان بەکاربهێنن لە بوارى بازرگانیدا لەسەرجەم شارەکانى عێراقدا .




ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7904 ميوانى ئيمڕۆ
1647589 گشت ميوانه‌كان