English عربى كوردی
ئاگادارییەك لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەربارەی بڕیاری حكومەتی عێراقی فیدڕال بە هەڵوەشاندنەوەی پسولەی خۆراك

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 714 , 11/11/2012

1- دوای پەیوەندیكردنی لایەنی پەیوەندیدار لە وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازی حكومەتی هەرێم بە كۆمپانیای گشتی كەلوپەلی خۆراكی بەغدا، بۆمان دەركەوت كە تاوەكو ئێستا هیچ رێنمایەكی تایبەتمەند لەلایەن حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ پێیان نەگەیشتووە، لەگەڵ گەیشتنی هەر بڕیار و رێنماییەكی لەم جۆرە، ئێمەش وەكو وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە هاوڵاتیانی بەرێز رادەگەیەنین. 2- وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەردەوامبوونی دابەشكردنی بەشە خۆراكی مانگانەی هاوڵاتیانە و پشتگیری هیچ بڕیارێكی راگرتنی پسوولەی خۆراك و بەشە خۆراكی مانگانە ناكات، بەڵام وەزارەت ئامادەیە بۆ دیراسەت كردنی هەر راو بووچوونێك بە مەبەستی ئەنجام دانی چاكسازی لەم بابەتەدا. 3- وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم كوردستان ئاگاداری گشت بەڕیوەبەرایەتیەكانی چاودێری بازرگانی لە هەرێم كردووە كە بە توندی چاودێری بازاڕ بكەن و هەر كەسێك بیەوێ ئەم بارە ئیستیغلال بكات یان نرخی شت و مەك بەرز بكاتەوە، بەپێ یاسا و رێنمایی مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت.


ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7904 ميوانى ئيمڕۆ
1647589 گشت ميوانه‌كان