English عربى كوردی
وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى پێشوازى لە گروپى(الرحمن) ى ئیماراتى دەکات

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 518 , 09/01/2012

بەڕێز (سنان چەلەبى) وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى ئیمرۆ 9/2/ لە دیوانى وەزارت پێشوازى کرد لە گروپى کۆمپانیاکانى (الرحمن)ى ئیماراتى کە لە چەندین وڵاتانى کەنداو و ئێران چالاکى ئەنجام دەدەن. بەڕێز (محمد نور عبدالله) سەرۆکى دەستەى کارگێڕى گروپى ناوبراو خۆشحاڵى خۆى نیشاندا بەرامبەر هەنگاوى پێشکەوتنى ئابوورى لە هەرێمى کوردستان، وە لە میانەى سەردانى گروپى ناوبراو بۆ وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى بەڕێز وەزیرى بازرگانى تیشکى خستە سەر گرنگى ئەم ساتەى وڵاتانى رۆژهەڵاتى ناوەراست کە لە هەرێمى کوردستان پێگەیەکى بەرچاوى هەیە وە قۆناغى زیاتریش لە ئارادایە بۆ ئەنجامدانى چەندین پرۆژەى بنیاتنانەوەى ژێرخانى ئابوورى. شایانى باسە گروپى رەحمان بە نیازى کردنەوەى لقى گروپەکەیانن لە هەرێمى کوردستان وە هاندانى سەرمایە بۆئەوەى سودمەند بین لەم دەرفەتەى رەخساوە لە بوارەکانى کارگەدانان وە بیناسازى و بازرگانى و وەبەرهێنان


ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7904 ميوانى ئيمڕۆ
1647589 گشت ميوانه‌كان