English عربى كوردی
سەردانی كونسولگەری توركیا بۆ وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 683 , 30/10/2018

شاندێكی كونسولگەری توركیا بە سەرۆکایەتی زهنی توغرۆڵ نوێنەری بازرگانی لە کونسولگەری تورکیا لە هەرێمی كوردستان سەردانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی كرد، لەلایەن بەرێز دكتۆر عەبدولرەزاق عوسمان ناوەندەیی بەرێوەبەری گشتی دیوان پێشوازی لە شاندی میوان كرا.

لە دانیشتنێكدا تاوتوێی پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانیی و پیشەسازییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی توركیا كرا، هەروەها لەلایەن بەرێوەبەری گشتی دیوان باسێكی پوختی رەوشی ئابووری و دارایی و بازرگانی و پیشەسازی بۆ شاندی میوان خستە روو، كە ئاڵوگۆڕی بازرگانی و بواری پیشەسازی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی كوردستان هەنگاوێكی باشی بڕیوە و بەرەو پێشوەچوونە. ئەمەو كونسولی توركیا خۆشحاڵی خۆی بۆ هەماهەنگی نێوان توركیا و هەرێمی كوردستان دەبڕی، لەوەی لە هەرێمدا ژمارەیەكی زۆر كۆمپانیا و خاوەنكارانی توركیا وەبەرهێنان و كارگە و كاری بازرگانی دەكەن، هەروەها بەڵێنی بە زیاتر هەماهەنگی و گرنگیدان بە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا بەرز نرخاند.
 



ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7863 ميوانى ئيمڕۆ
1647548 گشت ميوانه‌كان