English عربى كوردی
راگه‌يه‌ندراو

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 995 , 01/10/2014

به‌مه‌به‌ستى پشتگيرى زياترى كارى كۆمپانيا ناوخۆييه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان , وه‌ له‌ دواى توێژينه‌وه‌يه‌كى وردى ياساى كۆمپانياكانى عيراق ژماره‌ (21) ساڵى 1997 هه‌مواركراو ده‌ركه‌وت كه‌ هيچ ده‌قێكى ياسايى نييه‌ رێگر بێت له‌سه‌ر تۆماركردنى كۆمپانيا خۆماڵييه‌كان له‌ ژێر ناونيشانى (به‌ڵێنده‌رايه‌تى گشتى) بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ وه‌زاره‌تى بازرگانى و پيشه‌سازى به‌ بڕيارى ژماره‌ (52) له‌ رێكه‌وتى 25/9/2014 به‌رێوه‌به‌رايه‌تى گشتى تۆماركردنى كۆمپانياكان پابه‌ند ده‌كات به‌ تۆماركردنى  كۆمپانياكانى به‌ڵێنده‌رايه‌تى له‌ ژێر ناونيشانى تايبه‌تمه‌ندى گشتى
جێگاى ئاماژه‌يه‌ ئه‌م بڕياره‌ ده‌توانرێت له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانيايانه‌ جێبه‌جي بكرێت كه‌ له‌ رابردوودا ناچاركراون به‌ تۆماركردنيان به‌ شێوه‌ى تايبه‌تمه‌ندى ورد , يان تايبه‌تمه‌ندى گشتييان هه‌بووه‌ و لێيان وه‌رگيراوه‌ته‌وه‌ 



ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7904 ميوانى ئيمڕۆ
1647589 گشت ميوانه‌كان