English عربى كوردی
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەشداری كۆنفرانسی چارەسەركردنی كێشەی بازرگانان لە هەرێمی كوردستان دەكات

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 744 , 18/08/2019

رۆژی پێچشەممە رێكەوتی (8-8-2019) شاندێكی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەشداری كۆنفڕانسی چارەسەركردنی كێشەی بازرگانان لە هەرێمی كوردستان لە هۆڵی پاریس پلازا لە هەولێر كرد.

شاندەكە پێكهاتبوون لە بەرێزان (كەمال موسلیم) وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەرێز (فتحی محەمەد عەلی) راوێژكاری پەیوەندییەكان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، كۆنفراسەكە بە بەشداری نوێنەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی و چەندین بیزنیسمان و سەرمایەداران و خاوەن كارگە و بازرگانان بەڕێوە چوو، تەوەرەكانی كۆنفڕانسەكە  تایبەت بوو بە چارەسەركردنی كێشەی بازرگانان لە رووی هێنان و هاوردە كردن و رێكارەكانی چۆنیەتی دامەزراندن و تۆماركردنی كۆمپانیاكان و رێسا و رێنماییەكان بۆ كاری ئاڵۆگۆڕی بازرگانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتانی دراوسێ بوون، ئەمەو لە كۆنفڕاسەكەدا بەرێز وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، كورتە باسێكی دەربارەی رەوشی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم بۆ ئامادەبووان خستەروو، دواتر چەندین پرسیار لەلایەن ئامادەبووانەوە ئاراستی جەنابی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی كرا، بەرێزیان بەپێی رێسا و یاسا و رێنماییەكانی وەزارەت لە گفتوگۆیەكی كراوەدا وەڵامی پرسیاری ئامادەبووانی دایەوە.   




ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7847 ميوانى ئيمڕۆ
1647532 گشت ميوانه‌كان