English عربى كوردی
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە شاندێكی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكات

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 629 , 23/07/2019

رۆژی سێشەممە رێكەوتی (23/7/2019) شاندێكی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی كرد.

شاندەكە لەلایەن بەرێزان (كەمال موسلیم) وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و دكتۆرعەبدوڵرەزاق عوسمان ناوەندیی بەرێوەبەری گشتی دیوان پێشوازیی لێكرا، كه پێكهاتبوون لە بەرێزان (ئەحمەد كانی) بەرپرسی لقی دوو و ئەندامانی لق، سەرەتا لەلایەن جەنابی وەزیر بەخێرهاتنی میوانان كرا، دواتر باس لە رەوشی هەرێمی كوردستان بە گشتی و هەردوو سێكتەری بازرگانی و پیشەسازی بە تایبەتی كرا، هەروەها پێكهێنانی كابینەی تازەی حكومەتی هەرێم تەوەرێكی دیكەی دانیشتنەكە بوو، لە كۆتاییدا شاندی میوان هیوای سەركەوتن و بەردەوامی بۆ جەنابی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی خواست، تا لە كابینەی نوێدا جێی دەست و كارامیی بەدی بهێندرێت.




ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7847 ميوانى ئيمڕۆ
1647532 گشت ميوانه‌كان