English عربى كوردی
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی وەڵامی سایتی ستاندەر دەداتەوە

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 830 , 17/05/2012

وە بەپێ‌ ی فەرمانی وەزاریمان ژمارە( 20280) لە 29 / 4 / 2012 لێژنەی لیكۆلینەوە پێك هات بۆ ئەنجام دانی ووردەكاری لەم كێشیەی كە بە ناوەی ( پاكزە محمد ) بلاو كرابووە لە سایتی ستاندەر كورد دوای دۆزینەوەی، خاوەن كێشە لەدیوانی وەزارەت و وەرگرتنی ووتەكانی ( افادە) بەپرسیار ووەڵام وادیار كەوت كەئەم هەواڵە زێدەرۆیی لەسەر بابەتەكە كراوە و دەبوایە دەستەی نووسەرانی سایتی ستاندەر بە شێوەیەكی ورد و زانستیانە لە بابەتە بكۆڵننەوە، چونكە دەقی قسەكان لە هەواڵی نادروستی پێوە دیارە و وەك ئەوەی بە مەرامێك یان مەبەستێك نووسرابێ، ئەمەش لە بواری رۆژنامەنووسی دەچێتە قاڵبی تەشهیر و سووكایەتی كردن، ئێمەش دەتوانین بە رێگەی یاسا مامەڵە لەگەڵ نووسەری هەواڵ و سایتی ناوبراو بكەین، بەڵام ئێمە رێز لە كاری رۆژنامەنووسی دەگرین و داوا لە سایتی ستاندەر دەكەین كە زیاتر راستگۆیی لە هەواڵ و بابەتەكانیان ببنین و بڕیاری لێژنەی بەدواداچوونی وەزارەتمان گەیشتین بەم دەرئەنجامانەی خوارەوە :- 1- لێژنەی لێكۆلینەوەی بۆی دەركەوت كە ناوبراو لە رۆژی دەست بەكاربوونی لە دیوانی وەزارەت، لە هۆبەی ئەرشیف هەروەكو گشت فەرمانبەرانی هۆبەكە مێز وكورس و شوێنی تایبەت بە خۆی هەیە و ناوی لە تۆماری دەوامی فەرمانبەران تۆمار كراوە رۆژانە لەسەرەتاو كۆتایی دەوام واژو دەكـــــــــات ئەگەر بەپێچەوانەی سەرەوە كاری كار گوزاری ئەنجام بدرایە، ئەم هەڵسوكەوتەی سەرەوەی لەگەڵ نەدەكرا. 2- لێژنەی لێكوڵینەوە لە ڕاستی ودروستی كێشەكە بۆی دەركەوت كە فەرمانبەری بەرێزمان لە كارەكەی ناڕەزایی هەبووە نەوەك بەو شێوە نا دروستەی لە بابەتەكەدا هاتووە، كە دەبوایە سەرەتا لەگەڵ بەرێوەبەر یان كەسی سەرپەشتیاری سەر بەخۆیەوە گفتوگۆ بكات، بەڵام ئێمە رێگەریمان نەكردووە لەوەی هەر فەرمانبەرێك بۆی هەیە سكاڵای تۆمار بكات یان بیەوێ بابەتێك لە رۆژنامە بڵاوی بكاتەوە چونكە ئەو ئازادی راو بۆچوون لە وەزارەتەكەی ئێمەدا هەیە ، بەڵام ئێمە زیاتر تیشك دەخەینە سەر هەواڵ سازەكەوە و یان ئەو كەسەی ئەو بابەتەی ئامادەكردووە بۆ سایتی ستاندەر كە بە پێ یاسا و رێسای رۆژنامەگەری مامەڵەی لەگەڵ بابەتەكە نەكردووە و تەنانەت راستگۆیی لە گەیاندنی پەیامەكەی لە دەست داوە، هەروەكو لە كاتی وەرگرتنی ووتەكانی خاوەن كێشە واتە (فەرمانبەری وەزارەتمان)، بەرێزیان گوتی كە بەشێك لە ووتەكانی لەلایەن رۆژنامەنووسەكەوە شێواندراوە و زیاتری خراوەتە سەر، تەنانەت فەرمانبەرەكە ئێستا خۆشی دڵتەنگە بە دابەزینی بابەتەكە بەم شێوەیە. 3- فەرمانبەری ناو براو بە نیازی گواستنەوەی راژەی بووە كە لە بەرواری12/10/2011 داواكاریەكی ئاراستەی بەرێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی كردووە بۆ گواستنەوەی، كە ئەوكات لەم فەرمانگەیە فەرمانبەربووە تا ڕاژەكەی بگوازرێتەوە بۆ وەزارەتی پەروەردە، وەزارتمان لاری نەبووە بۆیە بە نووسراوی ژمارە (5583)لە 16/10/2011 داواكاریەكەی ئاراستە لایەنی پەیوەنداری كرد بەڵام وەزارەتی پەروەردە لاری بوونیان هەبووە و بە هۆی نەبوونی شوێنی بەتاڵ بۆ ئەو بەرێزەوە، ئەوانیش بە نووسراوی ژمارە (18555) لە 19/10/2011 وەڵامی وەزارەتی ئێمەیان داوەتەوە بە نەخێر لەسەر داواكاریەكەی فەرمانبەری وەزارەتەمان بەهۆی نەبوونی پلەی بەتاڵ لە میلاكیان، ئەمەش وایكردووە كە فەرمانبەری بەرێزمان تووشی هەندێك بێ ئومێدی ببێ لە كارەكەی و هەروەها لە گواستنەوەی. 4- فەرمانبەر گەر هەركێشەیەكی ئیداری و وەزیفی هەیە ئەوا سەرەتا پێویستە بەرپرسی راستەوخۆی یاخود كەسانی پەیوەندار بە بابەتەكەیەوە ئاگادار بكاتەوە ویاخود پاڵپشت بە یاسای ڕاژەی شارستانی ژمارە (24 سال 1960) وە یاسای رێكسازی فەرمانبەرانی دەوڵەت ژمارە (14/ی ساڵ 1991) ئەوا دەتوانێت سكاڵا لەسەر وەزارەت یاخود فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەت تۆمار بكات، لە دادگای بەرزفت كردنی فەرمانبەرانی هەرێم ( محمكە انڤباگ لموڤفین الاقلیم ) داوای مافی خۆی بكات، یان دەكرێ هەر فەرمانبەرێك كاتێك كێشەی دەبێ، ئەوكاتە بە بەڵگەوە دەتوانێ لە رۆژنامە یان هەر دەزگایەكی رۆژنامەنووسی بڵاو بكاتەوە، بەڵام بابەتەكە لە چوارچێوەیەكی راستگۆیی و پاراستنی ئەمانەتی دام و دەزگای حكومەت، نەوەك بە شێواندن و زێدەرۆیی و خستنە سەری قسە و وتەی فەرمانبەران، چونكە كاری رۆژنامەنووسی پێویستی بە بەڵگە و دۆكۆمێنێتەكانە تاوەكو لە راستی و دروستی بابەتە بگەن. تێبینی بۆ زانیاری زیاتری پێویست لەسەر وردەكاری ئەو بابەتە، هەر دەزگایەكی رۆژنامەنووسی و میدیا یان هەر لایەنێكی فەرمی بە پێویست دەزانێت بە دواداچوون بۆ ئەم كەیسە بكات، دەتوانێت سەردانی دیوانی وەزارەتمان بكات و زانیاری زیاتری دەست كەوێ لەسەرئەو لایەنە یان ئاگاداربێت لە وتەكانی فەرمانبەری خاوەن كێشە كە لێژنەی لێكوڵینەوە دوای لێكۆڵینەوە لەگەڵ فەرمانبەری خاوەن كێشە دانیشتنی كردووە و لێكوڵینەوەی لەسەر بابەتەكەدا كردووە.. لێژنەی لێكوڵینەوە


ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7904 ميوانى ئيمڕۆ
1647589 گشت ميوانه‌كان