English عربى كوردی
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی سەردانی كونسولگەری كۆماری چیك لە هەولێر دەكات

جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ 478 , 16/01/2020

بە مەبەستی پەرەپێدان بە پەیوەندییەكان و لە میانی چالاكییەكانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی 16-1-2020 شاندێكی بازرگانی و پیشەسازی سەردانی كونسولگەری كۆماری چیك لە هەولێر كرد.

شاندی وەزارەت بە سەرۆكایەتی كەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بە یاوەری فتحی موحەمەد راوێژكاری پەیوەندییەكان و سوار عزیز 
بەرێوەبەری گشتی پلاندانان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی سەردانەكەیان ئەنجام دا.

لەلایەن (میشێل سڤۆبۆدان و ستافی كونسوگلەری) پێشوازی لە شاندی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی كرا، لە میانی دانشتنێكدا باس لە پەرەپێدان بە پەیوەندییەكانی نێوان وەزارەت و كونسولگەری چیك كرا، هەروەها بنیاتنانەوەی ژێرخانی پیشەسازی و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی كۆماری چیك و هەماهەنگی زانكۆی چیك لە هەولێر و كار ئاسانی لە كار و چالاكی داهاتوو بەشێكی دیكەی دانیشتنەكە بوو.  




ناونیشان

Iraq, Erbil
هه‌ولێر
سلێمانى
دهۆك
کەرکوک

فه يسبووك

ئيمێڵى فه‌رمانبه‌ران

7847 ميوانى ئيمڕۆ
1647532 گشت ميوانه‌كان