له رۆژانى تاقیكردنه‌وه‌كان هێڵه‌كانى ئینترنێت ڕاده‌گیرێن
له‌سەر فه‌رمانى به‌ڕێز وه‌زیرى گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و له‌سه‌ر داواى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده كه لە نووسراوی ژمارە 147 یان له 25/8/2020 ئاراستەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن یان کردووە، داوای هاوكاریکردنیان دەکەن بە ڕاگرتنی خزمەتگوزاری هێڵەکانی ئینتەرنێت له ڕۆژانى تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دووەمی قۆناغی دوانزەی بنەڕەتی.
بەپێی فەرمانی وەزیری گواستنەوە و گەیاندن، کۆمپانیاکانی دابینکردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت، له رۆژانی (1/9/2020 تاوه‌كو 10/9/2020 ) ، لە سەعات 6-10 ی بەیانی هێڵەکانیان رادەگرن.
ئەمەش بە مەبەستی رێگری کردنە لە حاڵەتی گزی کردن لەکاتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان.
لەلایەن خۆیەوە وه‌زیرى گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن ڕه‌زامه‌ندى لەسەر ئەم داواکاریەی وەزارەتی پەروەردە دەربڕیوەو بە مەبەستی جێبەجێکردنی ئەم فەرمانە، نووسراوێک ئاراستەی کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت و گەیاندن کراوە.
.html)
|