له ڕێكه‌وتی 10/3/2015، د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له دۆمینیك باڕش، جێگرى رێكخه‌رى كاروبارى مرۆیى له عیراق، كرد.
له كۆبوونه‌یه‌كدا، باس له هه‌لومه‌رجى ئێستاى ناوچه‌كه كرا و دوایین ره‌وشى ئاواره‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرا، كه به‌شێكیان له كه‌مپه‌كان نیشته‌جێبوونه‌وه و به‌شێكی تریان له ده‌ره‌وه‌ى كه‌مپه‌كان. هه‌روه‌ها باس له پێداویستیه‌كان و بۆشاییه‌كانى پێویسته پڕبكرێنه‌وه كرا له رێگاى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان.
دۆمینیك باڕش رۆڵى ئاژانسه جیاجیاكانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كار و چالاكیه‌كانیان خسته‌ڕوو له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌م بارودۆخه و جه‌ختى كرده‌وه كه پێویسته كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى هاوكارى زیاتر پێشكه‌ش بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنى.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، وه‌زیرى پلاندانان ئاماژه‌ى كرد كه پێویسته نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌وڵه‌كانیان به‌ره‌و داڕشتنى پلانى تۆكمه و درێژخایه‌ن ئاڕاسته بكه‌ن له هه‌موو كه‌رته‌كاندا له‌وانه ئاو و ئاوه‌ڕۆ و خۆراك و په‌روه‌رده، هه‌روه‌ها لایه‌نى كۆمه‌ڵایه‌تى.
له كۆتاییدا هه‌ردوو لایه‌ن جه‌ختیان له‌سه‌ر هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى به‌رده‌وام كرده‌وه له نێوان حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ئاژانسه‌كانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م قه‌یرانه..