به‌ڕێز (زاگرۆس فتاح محمد) به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى پلانى پڕۆژه‌كانى بوودجه‌ى وه‌به‌رهێنان چاوپێكه‌وتنێكى ئه‌نجامدا له‌گه‌ڵ نوێنه‌راى كۆمپانیاى (المپلپ)ى ئه‌ردنى وئه‌ندامانى وه‌فده‌كه, له‌م كۆبونه‌ودا گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر پێشنیارى كۆمپانیاكه بۆ تمویلكردنى وجێبه‌جێ كردنى پڕۆژه‌كان ئاوئاوه‌رۆ له هه‌رێمى كوردستان به پاڵپشتى قه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى كه كومپانیاكه هه‌وڵ ده‌دات بۆ به‌ده‌سهێنانى له ڕێگاى بانكه ئوردنیه‌كان له ڕێگه‌ى ئامرازى (BOT) كه یه‌كێكه له رێگه تازه‌كانى جێبه‌جێ كردنى پڕۆژه‌كانى ژێرخانى ئابوورى.
