له ڕێكه‌وتی 25/2/2015، د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له خاتوو لیزا گراند، جێگرى نوێنه‌رى تایبه‌تى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق، و جێگره‌كه‌ى دۆمنیك باڕتش كرد.
له كۆبوونه‌یه‌كدا، كه به بۆنه‌ى ده‌ستبه‌كاربوونى دۆمنیك باڕتش بوو له پۆسته‌كه‌ى، باس له هه‌لومه‌رجى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه كرا، به‌تایبه‌تى ره‌وشى ئاواره‌كان له هه‌رێمى كوردستان، و جه‌خت كرایه سه‌ر هه‌وڵى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانى بودجه‌ى پێویست له رێگاى ووڵاته كۆمه‌كبه‌خشه‌كان و كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى به‌مه‌به‌ستى تهمویلكردنى پلانى ستراتیجی نوێى به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنى پێداویستییه مرۆییه‌كانى ئاواره‌كان له هه‌رێمى كوردستان.
لیزا گراند ئاماژه‌ى كرد كه ره‌وشه‌كه هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى لایه‌نه‌كانى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تی ده‌خوازێت، چونكه زیادبوونى ژماره‌ى دانیشتوانى هه‌رێم به‌رێژه‌ى 30% ته‌نها له ماوه‌ى 9 مانگدا كه زیادبوونى پێداویستییه‌كانى كۆمه‌ڵگاى ناوخۆ و ئاواره‌كانى لێكه‌وتۆته‌وه ئه‌ركێكى ئێجگار قورسه. هه‌روه‌ها باس له ده‌ره‌نجامى راپۆرتى كاریگه‌رییه‌كانى هاتنى ئاواره‌كانى ناوخۆ و په‌نابه‌رانى سوورى له‌سه‌ر لایه‌نى ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرا كه به هاوبه‌شى له لایه‌ن وه‌زاره‌تى پلاندانان هه‌رێمى كوردستان و بانكى نێوده‌وڵه‌تى ئاماده‌كرا و دوو هه‌فته به‌ر له ئێستادا راگه‌یندرا. به‌پێى ئه‌م پلانه كه په‌نجه ده‌خاته سه‌ر كه‌لێنه‌كان و پێداویستى یه‌كه یه‌كه‌ى بواره‌كان و هه‌روه‌ها هه‌ڵسه‌نگاندنى بڕى بودجه‌ى پێویست بۆ پڕكردنه‌وه‌ى هه‌ر كه‌لێنێك، كۆى 1,4 ملیار دۆلارى ئه‌مریكی پێویسته. له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، وه‌زیرى پلاندانان گرنگى دابینكردنى بودجه‌ى پێویست بۆ دابینكردنى پێداویستییه‌كانى ئاواره‌كان دووپاتكرده‌وه به‌تایبه‌تى كه هه‌رێمى كوردستان ماوه‌ى ساڵێكه دووچارى قه‌یرانێكى دارایى هاتووه به‌هۆى بڕینى به‌شه بودجه‌ى هه‌رێم له‌لایه‌ن حكومه‌تى ناوه‌نده‌وه...