
له به‌رده‌وامی ئامادكارییه‌كانی بودجه‌ی 2014 حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌لسه‌نگاندن بۆ پرۆژه‌كانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزارو خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌كات, د.علی سندی بودجه‌ی سالی 2014 له هه‌ریه‌ك له دلشاد شهاب وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گوزارو د. علی سعید وه‌زیری خوێندنی باڵا له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مرۆ له وه‌زاره‌تی پلاندانان تاوتۆكرد.
بودجه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی 3تریلۆن و 183 ملیار‌و 542 ملیۆن دیناری عیراقیه . له ئێستادا 628 پرۆژه‌ی له بواری جێبه‌جێكردندان. وه‌زاره‌تی شاره‌وانی چه‌ندین پرۆژه‌ی ستراتیجی و گرنگی خستونه‌ته بواری راپه‌راندن له‌وانه دروستكردن و راكێشانی تۆری ئاو و ئاوه‌رۆی سندوقی و لوله‌یی له گشت شاره گه‌وره‌كان و قه‌زاو ناحیه‌كان. ئه‌م پرۆژه‌یه به پرۆژیه‌كی ستراتیجی هه‌ژمارده‌كرێت له بواری خزمه‌تگوزاری ژینگه پارێزی هاولاتیانی هه‌رێمی كوردستان سودمه‌ند ده‌بن. پرۆژه‌ی دروستكردنی باخچه‌و پارك له گشت قه‌زاو ناحیه‌كان و پرۆژه‌كانی كه‌رتی گه‌شت و گوزارو دانانی ماستر پلانی شوێنه‌واری هه‌رێمی كوردستان . جگه له چه‌ندین پرۆژه‌ی تر له بواری خزمه‌تگوزاری به به‌رده‌وامی كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێت.
له سالی 2009 هه‌تا ئێستا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بودجه‌یه‌كی باشی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دابینكراوه, ئێستا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له گه‌رمه‌ی گفتوگۆدایه له‌گه‌ل وه‌زاره‌تی پلانداندانان بۆ دابینكردنی بودجه‌یه‌كی گونجاو بۆ سالی 2014. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بریاریداوه په‌ره به خوێندنی باڵا بدات له هه‌رێمی كوردستان و هه‌ر به مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی له هه‌رێم ئێستا دروستكردنی 5 پێنج زانكۆی نوێ له له قه‌زاكانی سۆران و كه‌لار و رانییه و هه‌لبجه زاخۆ . ئامانج له په‌ره‌پێدان به قه‌زا گه‌وره‌كانی هه‌رێمی كوردستان باشتر كردنی گه‌یاندنی سیسته‌می خوێندنی باڵایه به خوێندكارانی هه‌رێمی كوردستان. وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی 99 پرۆژه‌ی له بواری جێبه‌جێكردن دایه و بودجه‌كه‌شی 571ملیار‌و 609 ملیۆن دیناری عیراقیه.