به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تی گرێبه‌سته گشتييه‌كان
ئاگادارکردنه‌وه‌ی ئێمه‌یڵ
مه‌کۆی گفتوگۆکان
راپرسی راسته‌خۆ
کورته‌یه‌ك ده‌رباره‌ى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تی گرێبه‌سته گشتييه‌كان
یه‌كه‌م:- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گرێبه‌سته گشتیه‌كان به فه‌رمانی وه‌زاری ژماره ( 600 ) له ڕێكه‌وتى 17/2/2010 له دیوانی وه‌زاره‌تى پلاندانان هاته‌كایه‌وه.
دووه‌م:- به‌هۆی نه‌بوونی سیستمێكی یه‌كگرتوو بۆ جێبه‌جێكردنی گرێبه‌سته حكومیه‌كان له وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكانی نه‌به‌ستراو به حكومه‌ت له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كه‌م هه‌نگاوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گرێبه‌سته گشتیه‌كان له وه‌زاره‌تی پلاندانان بریتی بوو له ده‌ركردنی ره‌شنووسی ( رێنماییه‌كانی جێبه‌جێكردنی گرێبه‌سته حكومیه‌كان ) له رێكه‌وتی 27/7/2010 بۆ وه‌رگرتنی راوبۆچوونی پسپۆڕانی ئه‌م بواره له وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكانی تری حكومی و رێكخراوه ناحكومیه‌كان و یه‌كێتی به‌ڵێنده‌رانی كوردستان.
له رێكه‌وتی 26/1/2011 و دوای وه‌رگرتنی راو تێبینیه‌كانی لایه‌نه‌كانی حكومی و ناحكومی و دووباره داڕشتنی ره‌شنووسه‌كه، ڕێنماییه‌كانی جێبه‌جێكردنى گرێبه‌سته گشتیه‌كان ژماره (1)ى ساڵى (2011) ده‌ركرا و له ژماره (124)ى وه‌قایعى كوردستان له رێكه‌وتی 14/4/2011 بڵاوكرایه‌وه,
سێیه‌م:- دواى ئه‌وه‌ی به بڕیارى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، پرۆسه‌ی پۆلێنكردنى كۆمپانیا بیانییه‌كان راگیرا و وه‌زاره‌تی پلاندانانیان راسپارد به ده‌ركردنی رێنمایی پێویست به مه‌به‌ستی كاركردن به سیسته‌می ( چه‌سپاندنی شیاویی پێشوه‌خت - Pre-Qualification) له‌جیاتی پۆلینكردن, وه‌زاره‌تى پلاندانان به فه‌رمانى ژماره (4863) له ڕێكه‌وتى 3/11/2011 ( ڕێنمایى چه‌سپاندنى شیاوى پێشوه‌خت - Pre-Qualification)ى ژماره (2) ی ساڵى 2011 ی ده‌ركرد, كه له ژماره (137)ى وه‌قایعى كوردستان له رێكه‌وتی 21/11/2011 بڵاوكراوه‌ته‌وه.
چواره‌م:- له ڕێكه‌وتى 12/5/2013 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گرێبه‌سته گشتیه‌كان هه‌ڵسا به ده‌ركردنى ( ڕێنمایى جێبه‌جێكردنى ڕاسته‌وخۆ – تعلیمات تنفیژ المباشر) ژماره (1)ى ساڵى 2013 كه پێشتر له‌لایه‌ن لێژنه‌یه‌كی وه‌زاری له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئاماده كرابوو، وه له ژماره (163 ) ى وه‌قایعى كوردستان له رێكه‌وتی 30/5/2013 بڵاوكرایه‌وه.
پێنجه‌م:- له ناو پرۆژه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی سیستمی گرێبه‌سته گشتیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان كه به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ بانكی نێوده‌وله‌تی جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گرێبه‌سته گشتیه‌كان هه‌ڵسا به ده‌ركردنى ( ڕێنماییه‌كانی جێبه‌جێكردنى گرێبه‌سته گشتیه‌كان ژماره (2)ى ساڵى (2016) كه به نووسراوی وه‌زاره‌تی پلاندانان ژماره ( 98) له رێكه‌وتی 11/1/2016 گشتاندنی بۆ كراوه و له رۆژنامه‌ی وه‌قایعی كوردستان ژماره (159) له رێكه‌وتی 14/4/2011 بڵاوكراوه‌ته‌وه.