
ئه‌مڕۆ 5-9-2012، د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ووتارێكى له ژێر ناونیشانى (بواره‌كانى هاوكاری ئابوورى له نێوان هه‌رێمى كوردستان وههرێمهكانى ئه‌وروپا) له كۆڕبه‌ندى ئابوورى جیهانى كه له هه‌رێمى كڕاكاو له پۆڵه‌ندا ساز ده‌كرێت پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد كه پێكهاتبوون له كه‌سانى خاوه‌ن بڕیار و خاوه‌ن كارى ئه‌وروپى. د. على سندى جه‌ختى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان ده‌رگاكانى واڵایه به‌رامبه‌ر به وه‌به‌رهێنه‌رانى ئه‌وروپى كه ئاره‌زووى وه‌به‌رهێنانیان هه‌یه له هه‌رێمى كوردستان. دووپاتیشی كرده‌وه كه به هۆى هاووڵاتیان و شوێنى جوگرافی هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها ئه‌و یاسایانه‌ى تیایدا كارى پێده‌كرێت بۆته ناوچه‌یه‌كى سه‌رنج راكێش بۆ وه‌به‌رهێنانى بیانى، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه وه‌به‌رهێنه‌رانى ئه‌وروپى به‌دواى ده‌رفه‌تى كار ده‌گه‌ڕێن له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌وروپادا به‌هۆى ته‌شه‌نه‌كردنى قه‌یرانى ئابوورى له ئه‌وروپا. له درێژه‌ى ووتاره‌كه‌یدا وه‌زیرى پلاندانان ئه‌و راستیه‌ى خسته‌ڕوو كه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ئامانجى ئه‌نجامدانى وه‌به‌رهێنان و هاوكارى بیانى گه‌وره‌تره له گشت كه‌رته‌كاندا كه ببێته مایه‌ى به‌دیهێنانى په‌ره‌پێدانى خێرا و به‌رده‌وامى هه‌رێم.