ڕۆژی ٢٩ی نیسانی ٢٠١٨، د. عه‌لى سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، و را كاپچى، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاژانسى كۆرى بۆ هاوكارى نێوده‌وڵه‌تى (كۆیكا) له عێراق یاداشتێكیان واژۆكرد به مه‌به‌ستى ده‌ستپێكردنى پڕۆژه‌ى به به‌مۆدێرنكردنى سیسته‌مى گرێبه‌ستى گشتى له هه‌رێمى كوردستانى عێراق.
به‌پێى ئه‌م یاداشته، حكومه‌تى كۆریاى باشوور بڕى شه‌ش ملیۆن دۆلار بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌به‌خشێت و ئاژانسى كۆیكا ئه‌ركى جێبه‌جێكردنى له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت كه بڕیاره له ساڵى ٢٠١٨ ده‌ست پێبكات و له ٢٠٢١ ته‌واوبێت. پڕۆژه‌كه خزمه‌تگوزارى راوێژكارى و دامه‌زراندنى سیسته‌مى ئه‌لیكترۆنى بۆ گرێبه‌سته گشتییه‌كان له‌خۆده‌گرێت.
له میانه‌ى ڕێوره‌سمى واژۆكردنى یاداشته‌كه، به‌ڕێوه‌به‌رى كۆیكا له عیراق ڕایگه‌یاند كه ئه‌م پڕۆژه فاكته‌رێك ده‌بێت بۆ به‌دیهێنانى شه‌فافیه‌ت له رێكار و پراكتیزهكانى گرێبه‌سته گشتییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان. و دواى ته‌واوبوونى پڕۆژه‌كه، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌توانێت بره‌و به پێوه‌ره‌كانى چالاكى و لێپرسینه‌وه له سه‌رجه‌م رێكاره‌كانى گرێبه‌سته گشتییه‌كان بدات.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، د. عه‌لى سندى رایه‌گه‌یاند كه له‌سه‌ر راسپارده‌ى به‌ڕێز سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، رێزدار نێچیرڤان بارزانى، وه‌زاره‌تى پلاندانان ریفۆرمى له گرێبه‌سته گشتییه‌كان له ساڵى ٢٠١٥ ده‌ست پێكرد و له ئێستادا سیسته‌مێكى نوێ هه‌یه بۆ گرێبه‌سته گشتییه‌كان كه به‌پێى پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه، و بهئهلیكترۆنیكردنى سیسته‌مه‌كه هه‌نگاوى داهاتووى پلانى ئه‌م ریفۆرمه ده‌بێت، و به هاوكارى كۆیكا به‌ردى بناغه‌ى سیسته‌مى ئه‌لیكترۆنى گرێبه‌سته گشتییه‌كان داده‌نێین. له كۆتاییدا وه‌زیرى پلاندانان سوپاس و ستایشى حكومه‌ت و گه‌لى كۆریاى باشوورى كرد به تایبه‌تى ئاژانسى كۆیكا بۆ پشتگیرى و هاوكارى به‌رده‌وامى بۆ هه‌رێمى كوردستان.