
ئه مرۆ 2-2-2014 له هۆتێل دیڤان به سه‌ر په‌رشتى د.على سندى وه‌زیرى پلاندانان كۆبونه‌وه‌یه‌كى به‌رفراوان ئه‌نجامدرا له‌گه‌ڵ جێگرى تایبه‌تى نوێنه‌رى سه‌رۆكى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عیراق خاتوو(جاكلین به‌دكوك) كۆبونه‌وه‌كه به نوێنه‌رایه‌تى سه‌رۆكى هه موو ئاژانسه كانى(un)له عیراق و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كانى وه‌زاراتى پلاندان ڕێكحرا,مه‌به‌ست له‌م كۆبونه‌وه‌یه ئه‌وه بوو كه له‌سه‌ر بنه‌ماى دیدگاى 2020 له هه‌رێمى كوردستان ستراتیژیه‌تێكى هاوبه‌ش له نێوان ئاژانسه‌ككانى(un)و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دابنرێت.ستراتیژێك بۆ جێبه جێ كردنى دیدگاى 2020 و ده ستنیشانكردنى پڕۆگرام و پرۆژه‌ى هاوبه‌ش بۆ شه‌ش ساڵى داهاتوو له نێوان وه‌زاره‌تى پلاندانان و ئاژانسه كانى(un), شایه‌نى ووتنه كه وه‌زاره‌تى پلاندانان بودجه‌ى تایبه ت دابین ده‌كات بۆ ئه‌م هاوبه‌شیه و به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ گشت وه‌زاره‌ته كان ئه م كاره جێبه جێ ده‌كرێت. هه‌روه‌هاڕۆژى 3-2-2014 ئه‌م ڕاوێژكاریه له‌گه‌ڵ نوێنه رى هه‌موو وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نى داره‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت,جێ ى ئاماژه یه كه ئه م پارانه هه‌موو سێكته‌ره كان له‌خۆ ده‌گرێت و تایبه‌تمه‌ندى پێداویسته كانى هه‌رێمى كوردستان به به‌راورد له گه‌ڵ به شه‌كانى تر‌ى عیراق.