ڕۆژى 21/10/2010 به‌ڕێزد.عه‌لی سندی، وه‌زیری پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان چاوى كه‌وت به سه‌رۆك و ئه‌ندامانى كۆمپانیای پڕایز ۆتهر هاوز كوپه‌ر(PWC) كه كار ده‌كه‌ن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی چه‌ند بوارێكی پڕۆژه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستان له سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی دارایی گشتی، تیمه‌كه بابه‌تێكیان پێشكه‌ش كرد له‌سه‌ر كاره ئه‌نجامدراوه‌كان و ئه‌و كارانه‌ی كه بڕیاره له داهاتوودا ئه‌نجامی بده‌ن.
دواتر وه‌زیری پلاندانان باسی له چالاكیه‌كانی وه‌زاره‌ت كرد بۆ ئاماده كردنی پڕۆژه‌ی بودجه‌ی ساڵی 2011 هه‌روه‌ها ئامهژهیدا به گرنگی ئاماده كردنی ستراتیژی بودجه بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی شیاودا پێشكه‌شی په‌رله‌مان بكرێت ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داوای له كۆمپانیای ناوبراو‌و كرد هاهوكاربن له ئاماده كردنی ئه‌م ستراتیژه‌دا.