له ڕێكه‌وتی 7/7/2015، له دیوانى وه‌زاره‌تى پلاندانان، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى لێژنه‌ى باڵاى پڕۆسه‌ى تۆماركردنى گشتگیرى ئاواره‌كان له هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، كه د. عه‌لى سندى وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات و به ئاماده‌بوونى ئه‌ندامانى لێژنه‌كه كه پێكهاتووه له پارێزگار و سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌كانى هه‌رێم و سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم و نوێنه‌رانى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له ئاماده‌كارییه‌كانى ئه‌نجامدانى پڕۆسه‌ى تۆماركردنه‌كه كرا و له ئێستادا قۆناغى ئاماده‌كارى ته‌واوكردووه كه بریتی بوو له ژماردنى خێزانه ئاواره‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان كه له دواى ساڵى 2014 ه‌وه هاتۆنه‌ته هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها قۆناغه‌كانى داهاتوو به تێروته‌سه‌لى تاوتوێ كرا و ئه‌ندامانى لێژنه سه‌رنج و تێبینی خۆیان له‌سه‌ر ته‌واوى پڕۆسه‌كه خسته‌ڕوو.