
د.دارا ره‌شید وه‌زیری پلاندانان ڕای ده‌گه‌یه‌نێت هه‌نگاوه‌كانی داهاتوومان داڕشتنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان و پاڵپشتی كردنیانه.
ئه‌م ووتانه‌ی وه‌زیری پلاندانان له‌میانی به‌رێوه‌چوونی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت هات كه ڕۆژی چوار شه‌ممه 31-7-2019 له‌دیوانی وه‌زاره‌ت ئه‌نجامدرا.
له‌سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه وه‌زیری پلاندانان باسی له ناوه‌رۆكی كۆبونه‌وه‌ی رابردووی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و كارنامه‌ی حكومه‌ت كرد" هه‌روه‌ك تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی وه‌زاره‌تی پلاندانان له دارشتنی پلان و به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم.
دواتر تاوتوێی ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كرا كه بۆ پرۆژه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان ئاماده كراوه، به‌شێوه‌یه‌ك وه‌زاره‌ت و دامه‌رزاوه‌كانی حكومه‌ت پاڵپشت و هاوكاری یه‌كتربن بۆ جێبه‌جێ كردنی كارنامه‌ی حكومه‌ت.
له‌به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌كه گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌ماهه‌نگیه‌كانی نێوان وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچونی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كرا به‌شێوه‌یه‌ك كاری جدی بكرێت بۆ ڕێكسختنی كاری فه‌رمانگه و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت و رۆڵبینینی زیاتری وه‌زاره‌تی پلان بۆ رێكخستنی پرۆژه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان و پلان و به‌رنامه‌كانیان.