13\03\2011 د.على سندى وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى كرد (هاتىگاوا ) بالوێزى ژاپۆن له‌به‌غدا و(ماتسۆشیما) سه‌رۆكى رێكخراوى(جایكا)
وشاندێكى یاوه‌رى،به‌ئامانجى گفتوگۆكردن وگۆرینه‌وه‌ى بیر‌و ڕا له سه‌ر چۆنیه‌تى جێبه‌جێكردن و به‌رده‌وامى دان به‌و پرۆژانه‌ى كه‌ووڵاتى ژاپۆن ده‌یه‌وێ له‌بواره‌كانى كاره‌با ، شاره‌وانى ، به‌نداوه‌كان، بوارى كشتوكاڵ له هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامى بدات. یه‌كێك له‌و خاڵه گرنگانه‌ى كه شاندى ژاپۆن جه‌ختیان له سه‌ر كرده‌وه ئه‌وه‌بوو كه قه‌رزى نوێ پێشكه‌ش به‌حكومه‌تى عێراق ده‌كرێ و پشكى كوردستانشى تیدابێت.شایه‌نى ئاماژه‌كردنه قه‌رزه‌كه‌ش به كارده‌هێنریت له‌رێگه‌ى جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌ى جۆراو جۆرى خزمه‌ت گوزارى كه‌پێویستى و خواستى هاووڵاتیانى كوردستان بێت. بۆ هه‌مان مه‌به‌ست له‌لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هاوكارىو هه‌ماهه‌نگى وه‌زاره‌تى پلاندانانى بۆ رایىكردن و جێ به‌جێكردنى پرۆژه‌كانى وو‌ڵاتى ژاپۆن دووپاتكرده‌وه هاوكاتیش باسى له گرنگى پرۆژه كانى ژاپۆن كرد له هه‌ریمى كوردستان و ده‌ستخۆشى لێ‌كردن بۆ هاوكارى به‌رده‌وام و پرۆژه‌ى سوودبه‌خه‌ش كه پێشكه‌شى هه ریمى كوردستان ده‌كه‌ن لایه‌كى تریشه‌وه وزیرى پلاندان هاوخه‌مى خۆى ده‌ربڕى به ئه‌و كاره‌ساته سروشتیانه‌ى كه‌هه‌ندێ ناوچه‌ى ووڵاتىژاپۆنى گرتۆته‌وه.