پلانى ستراتیجى
ئاگادارکردنه‌وه‌ی ئێمه‌یڵ
مه‌کۆی گفتوگۆکان
راپرسی راسته‌خۆ
پوخته‌ی جێبه‌جێکردنی پلانی ستراتیجی
دوایین نوێ كردنه‌وه: 22-05-2012
پوخته‌ى جێبه‌جێكردن
پلاندانانى ستراتیجى وه‌كو به‌رنامه‌یه‌ك له‌لایه‌ن وڵاتان و رێكخراوه‌كان به چڕوپڕى كارى له‌سه‌ردا كراوه, ئه‌زموونه پراكتیزه‌كراوه‌كانیش له‌م نێوه‌دا له مامه‌ڵه‌كردنیاندا له‌گه‌ڵ فاكته‌ر و گۆراوه (المتغیرات) ژینگه‌یى و ناوخۆیى و نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان, كاریگه‌رى ئه‌و به‌رنامه‌یان سه‌لماند, ئه‌وه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ پێشكه‌وتنى ئابوورى وڵاتان و ته‌كانه ئابوورییه‌كان له‌سه‌ر ئاستى جیهانیدا له‌لایه‌ك و بۆ ئه‌و ده‌رهاویشتانه‌ى كه جیهانگیرى له كرانه‌وه‌ى ئابورییه نیشتمانیه‌كان به‌سه‌ر ئابوورى جیهانیدا, چه‌سپاندى, له‌لایه‌كى تردا.
له‌و سۆنگه‌یه‌وه‌ش وه‌زاره‌تى پلاندانان ده‌ستپێشخه‌رى نواند له ئاماده‌كردنى (پلانى ستراتیجى گه‌شه‌پێدانى هه‌رێمى كوردستان بۆساڵانى 2012-2016 ) تاكو ببێته بنه‌ما و رێنیشانده‌رى گشت ئه‌و هه‌وڵانه‌ى كه لایه‌نه (حكومییه‌كان ناحكومیه‌كان ) ئه‌نجامیانداوه به ئاراسته‌ى وه‌به‌رهێنانى هه‌موو ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ى كه له ساڵانى رابوردوى نزیكدا له گشت بواره‌كاندا به ده‌ستهاتوون, به ئامانجى به‌دیهێنانى په‌ره‌پێدان و بوژانه‌وه له پێناو چه‌سپاندنى بنه‌ماكانى گه‌شه‌ى به‌رده‌وام.
له ئاماده كردنى ئه‌و پلانه ستراتیجیه‌دا پشت به‌چه‌ندین سه‌رچاوه به‌ستراوه له به‌ڵگه‌نامه‌ى فه‌رمى و نافه‌رمى (ناوخۆیى و هه‌رێمى و نێوده‌وله‌تى) و له‌پێشیانه‌وه: دیكومێنتى په‌یماننامه‌ى نێوده‌وله‌تى, ئامانجه‌كانى گه‌شه‌پێدانى هه‌زاره‌ى سێهه‌م, نیشانده‌ره نێوده‌وله‌تیه‌كان ئه‌وانه‌ى له ڕێكخراوه‌كانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه ده‌رچوون, له‌پاڵ دیكومێنته ناوخۆییه‌كان كه گرنگترینیان بریتین له: ده‌ستورى فیدراڵى كۆمارى عێراق, ره‌شنووسى ده‌ستورى هه‌رێمى كوردستان, پلانى گه‌شه‌پێدانى نیشتمانى(وه‌زاره‌تى پلاندانانى حكومه‌تى ئیتحادى), ستراتیجیه‌تى نیشتیمانى بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى هه‌ژارى, وچه‌ندین ئامار و داتاى نیشتیمانى تر..
یه‌كه‌م: به‌رهه‌ڵستیه‌كانى (تحدیات- Challenges ) ئێستا وئاینده‌ى به‌رده‌م گه‌شه‌پێدان:
پشتبه‌ست به‌شیكردنه‌وه‌ى فاكته‌ره(الواقع) ئابوریه‌كان به‌هه‌موو كه‌رته جیاوازه‌كانى ولایه‌نى كۆمه‌ڵایه‌تى به‌هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانى, كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌ڵستى هه‌نووكه‌یى و ئاینده‌یى ده‌ست نیشانكراون كه ئه‌و پلانه ستراتیجیه هه‌وڵده‌دات به‌خۆوه‌ى بگرێت, گرنگترین ئه‌و به‌رهه‌ڵستیانه‌ش به‌كورتى ئه‌وانه‌ى خواره‌وه‌ن:
1- شێواوى ڕێژه‌یى له پێكهاته‌ى كه‌رته ئابوریه‌كان له‌پێكهێنانى سه‌رجه‌م به‌رهه‌مى ناوخۆدا، ئه‌وه‌ش نیشانه‌ى وابه‌سته‌بوونى ئابوورى هه‌رێم به جیهانى ده‌ره‌وه ده‌رده‌خات وه‌كو ده‌ره‌نجامێكى سروشتى بۆ كه‌مى به‌شداریكردنى ئه‌و كه‌رتانه به تایبه‌تى كه‌رتى به‌رهه‌مهێنانى شمه‌ك له دروستكردنى سه‌رجه‌م به‌رهه‌مى ناوخۆدا, كه تێیدا ته‌نها (11%)ى ئه‌و سه‌رجه‌مه پێكده‌هێنێت. له‌كاتێكدا و به‌پێى داتاكانى (2008), چاڵاكیه‌كانى دابه‌شكردن (65%) و چاڵاكیه‌كانى خزمه‌تگووزاراى (24%)ى ئه‌و سه‌رجه‌مه پێكده‌هێنن.
2- گوژمه‌ى خه‌رجییه گشتیه‌كان زیاتر بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خه‌رجییه‌كانى به‌كارخستنه له‌سه‌ر حسێبى خه‌رجییه‌كانى وه‌به‌رهێنان, ئه‌وه‌ش بۆته مایه‌ى هه‌ڵكشان و كارابوونى خواستى گشتى له ناوخۆدا, و هۆكارى ئه‌وه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ لاوازى به‌رێوه‌بردنى دارایى كه تێیدا سیستمى دارایى حكومه‌ت پێویستى به چاكسازییه‌كى له‌بننه‌هاتووه.
3- لاوازى ئابوورى هه‌رێم له دروستكردنى ده‌رفه‌تى كاردا كه ئه‌ویش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ نزمى خه‌رجیه‌كانى وه‌به‌رهێنان له تێكڕاى خه‌رجى گشتیدا كه تێیدا دیارده‌ى بێكارى لێكه‌وتۆته‌وه بۆ به‌شێكى دانیشتوانى ئه‌وانه‌ى له ته‌مه‌نى كاركردندان.
4- به‌رزى گه‌شه‌ى دانیشتوانى هه‌رێم به به‌رهه‌ڵستیه‌كى بنه‌ڕه‌تى داده‌نرێ كه ئه‌ویش له ده‌ره‌نجامی هه‌ڵكشانى تێكڕاى نه‌وه‌نانه‌وه‌یه (معدل الخصوبه)، ئه‌وه‌ش پێویستى به زێده‌كردنى خه‌رجیه‌كانى به‌كاربردنه بۆ داپۆشینى پێداویستیه‌كانى ئه‌و گرووپانه‌ى به‌كاربه‌رن له ئابووریى هه‌رێمدا.
5- لاوازى تواناى كێبڕكێكردن له هه‌رێمدا له به‌رهه‌مهێنانى رووه‌كى و ئاژه‌ڵى كه ئه‌ویش بۆته مایه‌ى لاوازبوونى ئاسایشى خۆراك.
6- كه‌مى قه‌باره‌كانى وه‌به‌رهێنان (ناوخۆیى , بیانى) له وزه‌ى كاره‌بادا بۆته هۆى دابین نه‌كردنى خواستى گشتى كه په‌یتا په‌یتا له هه‌ڵكشاندایه كه پاشان گه‌وره‌بوونى قه‌باره‌ى هاورده‌كراوى وزه‌ى كاره‌باى له‌ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى لێكه‌تۆته‌وه.
7- لاوازى گرنگیدان به په‌ره‌پێدانى به‌رنامه‌كانى خوێندن له‌سه‌ر ئاستى زانكۆیى و خوێندنى باڵا و هاوته‌ریب نه‌بوون له‌گه‌ڵ گه‌شه‌سه‌ندنه زانستیه‌كان.
8- كه‌مى ژماره‌ى فێرگه‌كان بۆ هه‌موو ئاسته‌كانى خوێندن كه ئه‌وه‌ش بۆته مایه‌ى لاوازى له ره‌خساندنى ده‌رفه‌تى فێربوون و به‌یه‌كێك له به‌رهه‌ڵستیه بنه‌ڕه‌تیه‌كانى به‌رده‌م كه‌رتى په‌ره‌وه‌رده و بوژاندنه‌وه‌ى داده‌نرێ.
9- گۆرانكارییه دیموگرافیه‌كان له نێوان ناوچه‌كاندا كه به‌هۆى كۆچكردنى گوندنشینه‌كانه بۆ ناوه‌ندى شاره‌كان, به‌ئاسته‌نگێگ داده‌نرێ له‌به‌رده‌م سیاسه‌ته‌كانى ته‌ندورستیدا, هۆكارى ئه‌وه‌ش ره‌نگه بگه‌رێته‌وه بۆنه‌بوونى سیاسه‌تێكى روون و پشتبه‌ستراو به پێوه‌ره‌كانى نیشته‌جێكردن له هه‌رێمدا, هه‌ڵكشانى ژماره‌ى دانیشتوان ده‌بێته هۆى زێده‌بوونى خواست له‌سه‌ر خزمه‌تگوزارییه ته‌ندورستیه‌كان.
10- به‌رده‌وامبوونى دیارده‌ى دوانه‌یى له‌گه‌شه‌پێدانى (پنائیه التنمیه) ناوچه‌كانى هه‌رێم، كه خۆى له په‌ره‌پێدان و بایه‌خ پێدان به هه‌ندێ ناوچه‌ى دیاریكراو ده‌بینێته‌وه به‌تایبه‌ت شاره گه‌وره‌كان كه زۆربه‌ى چاڵاكیه ئابووریه‌كان و بونیادى ژێرخان تێیدا چڕبۆته‌وه، له به‌رامبه‌ردا چه‌ندین ناوچه هه‌ن كه‌كه‌متر گه‌شه‌یان سه‌ندووه به تایبه‌تى قه‌زا و ناحیه و ناوچه دێهاتیه‌كان.
11- نه‌بوونى دیدێكى روون و دیارى كرا‌و بۆ رۆڵى كه‌رتى تایبه‌ت له دووباره دارشتنه‌وه‌ى په‌یكه‌رى ئابوورى و بنیاتنانى بنكه‌ی به‌رهه‌مهێنان, له‌گه‌ڵ هه‌بوونى كه‌موكورتى له كۆمه‌ڵێك یاسا و رێسا كه په‌یوه‌ندیدارن به كاراكردنى كه‌رتى تایبه‌ت له چاڵاكییه ئابورییه‌كاندا, ئه‌وه‌ش بۆته هۆى سنوورداركردنى ئه‌و كه‌رته بۆ هێنده‌كردنه‌وه‌ى تواناكانى خۆى و كه‌مكردنه‌وه‌ى ریتمى كێبڕكێكردن.
12- به‌بێ په‌ره‌پێدانى تواناكانى حكومه‌ت له گشت جومگه‌كانیدا و له هه‌موو ئاست و شوێنه جوگرافیه‌كاندا, ئامانجه‌كانى پلانى گه‌شه‌پێدانى ستراتیجى به‌دی ناهێندرێن.
دووه‌م: ئامانجه ستراتیجیه سه‌ره‌كیه‌كانى ئه‌و پلانه:
به‌پشت به‌ستن به شیكردنه‌وه‌ى دۆخى ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌رێم, ئه‌و پلانه كۆمه‌ڵێكى زۆرى له ئامانجى ستراتیجى به‌خۆوه گرتووه بۆ گه‌شه‌پێدانى كه‌رته ئابورییه‌كان و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانى هه‌رێم, له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاسته‌نگه هه‌نوكه‌یى و داهاتووانه‌ى كه پێشبینى ده‌كرێن رووبه‌ڕوى پرۆسه‌ى گه‌شه‌پێدان ببنه‌وه له ماوه‌ى پێنج ساڵى داهاتوودا, ده‌ست نیشانكراون، به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ئه‌و پلانه چه‌ند ئامانجێكى گرنگى ستراتیجى له‌خۆ ده‌گرێت كه بریتین له‌وانه‌ى خواره‌وه:
• به‌هێزكردنى گه‌شه‌ى ئابوورى .
• بنیاتنانى تواناى كێبركێكارى له سه‌ر ئاستى سیكته‌ره‌كان و سه‌رجه‌مدا.
• دابینكردنى پێداویستیه ئابووریه‌كان و به‌ده‌ستهێنانى چاكسازى پێویست له پێناو دابین كردنى هه‌لى كار .
• نوێكردنه‌وه و په‌ره‌پێدانى خزمه‌تگوزارییه داراییه‌كان .
• به‌دیهێنانى ئاسایشى خۆراك .
• به‌هێزكردنى پاراستنى كۆمه‌ڵایه‌تى و گه‌یشتن به‌ئاسته مه‌زنه‌كانى( ته‌ندروستى , په‌روه‌رده).
• په‌ره‌پێدانى ژێرخان و بنیاتنانى توانا مرۆییه‌كان.
• په‌ره‌پێدانى تواناى هه‌نارده‌كردنى به‌رهه‌مه پیشسازیه‌كان و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كیه‌كانى كه‌رته ئابورییه‌كان.
• به‌هێزكردن و په‌ره‌پێدانى كارتى تایبه‌ت.
ئه‌و ئامانجه ستراتیجیانه‌ى سه‌ره‌وه له (14) ته‌وه‌رى سه‌ره‌كیدا پوخته‌كراون, كۆمه‌ڵێك نیشانده‌ر له رووى جۆریه‌تى و چه‌ندییه‌وه له‌و ئامانجانه هه‌ڵێنجێنراون, گرنگترین ئه‌و نیشانده‌ره گرنگانه‌ش به كورتى له‌و خاڵانه‌ى خواره‌وه كورتكراونه‌ته‌وه:
1- له‌بوارى گه‌شه‌پێدانى ئابوورى هه‌مووه‌كى:
• زێده‌كردنى گه‌شه‌ى داهاتى نه‌ته‌وه‌یى به‌ڕێژه‌ى(7%), وه‌كو تێكڕایه‌ك بۆ گه‌شه‌ى ساڵانه له ماوه‌ى ته‌مه‌نى پلانه‌كه‌دا.
• زێده‌كردنى گه‌شه‌ى سه‌رجه‌م به‌رهه‌مى ناوخۆ به تێكڕاى گه‌شه‌ى ساڵانه (8%), پێویسته ئه‌و زێده‌كردنه‌ش هاوته‌ریب بێت له‌گه‌ڵ رێژه‌ى گه‌شه‌ى ساڵانه بۆ هه‌ر ساڵێكى ئه‌و پلانه, له كه‌رتى كشتوكاڵدا كه‌متر نه‌بێت له (15%), كه‌رتى گه‌شتیارى (7%), كه‌رتى پیشه‌سازییه گۆراوه‌كان (5%).
• زێده‌كردنى رێژه‌ى سه‌دى (%) وه‌به‌رهێنان ( خۆمالى, بیانى) به‌راورد به ئابوورى (سه‌رجه‌م به‌رهه‌مى ساڵانه‌ى ناوخۆیى) به‌شێوه‌یه‌ك بگاته (20%) له ماوه‌ى پێنچ ساڵى ته‌مه‌نى ئه‌و پلانه.
• دابینكردنى پێداویستیه بنه‌ڕه‌تیه‌كانى ده‌ستكردن به هه‌نارده‌كردن (به‌رهه‌م و خزمه‌تگوزاریه ناوخۆییه‌كان و دووباره هه‌ناركردنه‌وه)به‌شێوه‌یه‌ك په‌یتا په‌یتا روو له هه‌ڵكشان بكات له (2%) له‌ساڵى یه‌كه‌مى جێبه‌جێكردنى ئه‌و پلانه‌دا و بگاته (10%) له كۆتایى ته‌مه‌نى ئه‌و پلانه (2016).
2- له‌بوارى كه‌رتى دارایى:
• زێده‌كردنى خه‌رجى وه‌به‌رهێنان به شێوه‌یه‌كى هه‌ڵكشاو له‌سه‌رجه‌مى گشت خه‌رجیه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ى بگاته (50%)ی بودجه‌ى ساڵى (2016)، ئه‌وه‌ش له رێگه‌ى ده‌ستگرتنه‌وه بێت له خه‌رجییه‌كانى به‌كارخستن ئه‌وانه‌ى بنه‌ڕه‌تى نین.
• گرێدانى داڕشتنى پلانى بودجه‌ى وه‌به‌رهێنانى حكومى به پرۆسه‌كانى گه‌شه‌پێدان و پشت به‌بنه‌ما ئابورییه‌كان ببه‌سترێ له بڕیاڕدانى پرۆژه‌كانى بودجه‌ى وه‌به‌رهێنان (ئاماده‌كردنى لێكۆڵینه‌وه‌ى كه‌ڵكى ئابوورى, نیشانده‌ره‌كانى تێچوون/ سوود ........ وهیتر), ئه‌و كاره‌ش له‌سه‌ره‌تاى (2012)وه ده‌ست پێبكات.
3- له‌بوارى دانیشتوان و هێزى كار و كارپێخستن:
• كه‌مكردنه‌وه‌ى رێژه‌ى بێكارى له (14%) وه بۆ (4%) له‌كۆتایى ساڵى (2016).
• سنوورداركردنى تێكڕاى كۆچكردن بۆ ناوه‌ندى شاره‌كان و دووباره نیشته‌جێكردنه‌وه‌ى (5%)ى ئه‌و هێزى كارانه‌ى له گونده‌وه بۆ شار كۆچیانكردووه له ساڵێكدا.
• هاوشێوه‌كردنى ده‌رهاویشته‌كانى سیسته‌مى په‌روه‌رده و راهێنان له هێزى كار و ئاسته زانستیه‌كان به ڕێژه‌ى ساڵانه‌ى (15%) بۆ پێویستى بازارى كارى(حكومى , كه‌رتى تایبه‌ت).
4- له‌بوارى كه‌رتى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو:
• به‌ده‌سهێنانى رێژه‌یه‌كى زێده‌ى ساڵانه (10%)له به‌كارهێنانی زه‌ویه كشتوكاڵیه‌كان و دابینكردنى پاراستنى كشتو‌كاڵى به رێژه‌ى ساڵانه‌ى(80%)له گرفته‌كانى زه‌ویوزار وه‌كو به بیابانبوون (التصحر - Desertification) و له ناوچوون, له ماوه‌ى پێنچ ساڵى ئه‌و پلانه‌دا, و زێده‌كردنى قه‌باره‌ى داكردن (التخزین - Storage)ى ئاو به تێكڕاى (5%)بۆ ئاوى ئه‌و رووبارانه‌ى به هه‌رێمى كوردستاندا ره‌تده‌بن.
• زێده‌كردنى به‌رهه‌مى ڕووه‌كى به ڕێژه‌ى ساڵانه (10%), به‌رهه‌مى ئاژه‌ڵی به‌رێژه‌ى ساڵانه‌ى( 5%), و زێده‌كردنى رێژه‌ى به‌روبوم و به‌رهه‌مدارییه ئاژه‌ڵیه‌كان(گۆشتى سوور سپى و شیر و هێلكه) به ڕێژه‌ى ساڵانه (10%).
5 - له‌بوارى كه‌رتى پیشه‌سازى:
• دووباره به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ى كۆمپانیا پیشه‌سازیه‌كانى كه‌رتى گشتى(حكومى) به پێى كه‌ڵكى ئابوورى و كاركردن بۆ به‌تایبه‌تكردنى كۆمپانیاكانى تر‌ى پیشسازى له ماوه‌ى 5 ساڵدا.
• زێده‌كردنى تواناى كێبركێكارى كۆمپانیاكانى كه‌رتى پیشه‌سازى به رێژه‌ى هه‌ڵكشاو له (10%) وه ده‌ست پێبكات له ساڵى یه‌كه‌مى جێبه‌جێكردنى ئه‌و پلانه‌دا, له ڕێگاى باشتركردنى ئاسته‌كانى به‌رهه‌مهێنان و به‌رهه‌مدارى و و جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر كوالیتى به‌رهه‌مه‌كان.
6- له بوارى كه‌رتى ووزه:
• ده‌سته‌به‌ركردنى ته‌واوى پێداویستى هه‌رێم له به‌روبوومى به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كان و گازى سرووشتیدا له ماوه‌ى (5)ساڵدا .
• زێده‌كردنى پشكى ساڵانه‌ى تاكه كه‌س له‌وزه‌ى كاره‌با تاده‌گاته 1,2كیلو وات له ماوه‌ى 5 ساڵدا.
• دابینكردنى یه‌ده‌گى وزه‌ى كاره‌با بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڵكشانى خواست له ئاینده‌دا, كه تێكڕاى رێژه‌ى گه‌شه‌ى ساڵانه‌ى له سنوورى (21% )ده‌خه‌ملێندرێت و رێژه‌ى گه‌شه‌ى ساڵانه‌ى له سنوورى (35%) بۆ ئه‌وه‌ى بگاته 5000 مێگاوات..
7- له‌بوارى كه‌رتى په‌روه‌رده‌و فێركردن:
• توانابه‌خشین به هه‌موو منداڵان له ته‌مه‌نى (6) ساڵیدا ئه‌وانه‌ى پابه‌ندى (الزامى) فێركردن ده‌یانگرێته‌وه, و رێژه‌ى (99%) ئه‌و منداڵانه له ماوه‌ى پێنچ ساڵى ته‌مه‌نى ئه‌و پلانه‌دا خوێندنى بنه‌ڕه‌تى ته‌واو بكه‌ن.
• به‌ده‌ستهێنانى رێژه‌ى (66%) له‌و خوێندكارانه‌ى بڕوانامه‌ى دواناوه‌ندى به‌ده‌ست ده‌هێنن له ماوه‌ى پێنچ ساڵدا.
• كه‌مكردنه‌وه‌ى رێژه‌ى نه‌خوێنده‌وارى به شێوه‌یه‌ك ساڵانه كه‌متر نه‌بێت له (10%), تا ئه‌و كاته‌ى رێژه‌ى خوێنده‌وارى ده‌گاته (80%) له ماوه‌ى پێنچ ساڵدا.
• به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى وه‌رگرتنى خوێندكاران له خوێندنى باڵادا به‌رێژه‌ى (25%) له ماوه‌ى پێنچ ساڵدا.
8- له‌بوارى كه‌رتى ته‌ندروستى:
• زێده‌كردنى ساڵانه‌ى ژماره‌ى پزیشكان به‌ڕێژه‌ى(15%) یان زیاتر.
• زێده‌كردنى قه‌ره‌وێڵه‌ى نه‌خۆشان به‌رێژه‌ى ساڵانه‌ى(15%) بۆ هه‌ر ده هه‌زار كه‌سێك.
• كه‌مكردنه‌وه‌ى تێكڕاى مردنى منداڵانى خوار ته‌مه‌ن پێنج ساڵ له 40 حاڵه‌تى مردن‌دا بۆ هه‌ر 1000 له دایك بوونێكى زیندوو به‌پێى رووپێوى سێهه‌مى نیشانده‌ره‌كان(MICS3 ( بۆ 22 حاڵه‌تى مردن بۆ هه‌ر 1000 كه‌سى زیندوو له ماوه‌ى پێنچ ساڵدا.
9- له‌بوارى توانابه‌خشین به ئافره‌تان:
• به‌ده‌ستهێنانى ئاستى یه‌كسان له ده‌رفه‌تى خوێندن له نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌زدا و له هه‌موو قۆناغه‌كانى خوێندنى پێش زانكۆ له ماوه‌ى پێنچ ساڵدا.
• زێده‌كردنى به‌شداری ئافره‌تان له چاڵاكیه ئابووریه‌كان به‌ڕێژه‌ى ساڵانه‌ى(5%).
• چاكسازیكردن له سیسته‌مه‌كان و پرۆگرامه‌كانى خوێندندا له ماوه‌ى دوو ساڵى یه‌كه‌مى پلانه‌كه‌دا, كه زه‌مینه خۆشكه‌ره بۆ گۆرینى روانگه‌ى كۆمه‌ڵگا سه‌باره‌ت به توندوتیژى به‌رامبه‌ر ئافره‌تان, وهه‌ستكردن به به‌رپرسیاریه‌تى به‌رامبه‌ریدا. پرۆگرامه‌كانى مافى مرۆڤیش چه‌مكه‌كانى یه‌كسانى و ره‌خساندنى ده‌رفه‌تى یه‌كسان له‌خۆبگرێت به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له ماوه‌ى پێنچ ساڵدا.
10- له‌بوارى كاركردن بۆ گه‌نجان و لاوان:
• كه‌مكردنه‌وه‌ى ڕێژه‌ى بێكارى له‌نێوان گه‌نجان به‌ڕێژه‌ى ساڵانه‌ى(10%)، به‌تایبه‌ت له‌گونده‌كان بۆ هه‌ردوو ره‌گه‌ز.
• زێده‌كردنى ژماره‌ى سه‌نته‌ره‌كانى تایبه‌ت به گه‌نجان به‌ڕێژه‌ى ساڵانه‌ى(25%) له‌هه‌موو پارێزگاكان له‌ماوه‌ى پێنج ساڵى داهاتوودا .
11- له‌بوارى توێژه په‌راوێزه‌كانى كۆمه‌ڵگا:
• چاره‌سه‌ركردنى شوێنه‌واره‌كانى لاوازى سیاسه‌ته‌كانى حكومه‌ت به‌رامبه‌ر به چین و توێژه په‌راوێزه‌كان , له (بێوه‌ژنان و بێسه‌رپه‌رشتان و خاوه‌ن پێداویسته تایبه‌ته‌كان ...) و كاركردن بۆ هه‌مواركردنى ئه‌و جۆره سیاسه‌تانه له ماوه‌ى یه‌ك ساڵدا.
• ده‌ركردنى یاسایه‌كى كاراى تۆرى چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى یان هه‌مواركردن ئه‌وه‌ى ئێستا, له ماوه‌ى دوو ساڵى یه‌كه‌مى پلانه‌كه.
• پابه‌ندبوون به بڕیاڕى ستراتیجى كه‌مكردنه‌وه‌ى هه‌ژارى و به‌ده‌ستهێنانى ئه‌و ئامانجانه‌ى له‌خۆده‌گرێت له ماوه‌ى پێنچ ساڵدا.
12- له‌بوارى كۆمه‌ككردن و چاودێریكردنى كه‌س وكارى شه‌هید و به‌ناو ئه‌نفالكراوه‌كان:
• فراوانكردنى چوارچێوه‌ى خزمه‌تگوزاریه جۆراوجۆره‌كان بۆ كه‌سوكارى شه‌هیدان و قوربانیانى كۆمه‌ڵ كوژی به‌رێژه‌ى ساڵانه(10%) بۆ نه‌خۆش و خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌تیه‌كان له ده‌ره‌وه‌ى ووڵات.
• دابینكردنى پێدانى زه‌وى و یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون به كه‌س و كارى شه‌هید و ئه‌نفالكراوه‌كان به‌ڕێژه‌ى ساڵانه‌ى (20%).
• زێده‌كردنى ژماره‌ى ئه‌وانه‌ى خزمه‌تگووزارى په‌روه‌رده‌یى و راهێنان ده‌یانگرێته‌وه به‌رێژه‌ى ساڵانه‌ى (10%).
13- له‌بوارى په‌ره‌پێدانى ناوچه‌یى:
• ته‌رخانكردنى رێژه‌یه‌ك كه‌متر نه‌بێت له(50%)له بودجه‌ى وه‌به‌رهێنانى حكومه‌ت بۆ به‌ره‌و پیبَشبردنى خزمه‌تگوزاریى و ژێرخانى بنه‌ڕه‌تى له‌شار و شارۆچكه و گونده‌كان به‌پێى بنه‌مایه‌كى زانستى و به‌ره‌چاوكردنی قه‌باره‌ی دانیشتوان وقه‌باره‌ی پێداویستیه‌كانیان.
• ئاماده‌كردن و نوێكردنه‌وه‌ى ماسته‌ر پلانى رێكخستن و به‌كارهێنانى زه‌ویوزار له پارێزگاكاندا.
• هه‌ڵبژاردنى (10) گوند له ساڵێكدا به‌پێى بنه‌ما زانستیه‌كان و گونجاو بێت له‌گه‌ڵ قه‌باره‌ى دانیشتوانه‌كانى بۆ دابینكردنى خزمه‌تگوزاریه‌كان و پرۆژه‌كانى ژێرخان.
14- له‌بوارى ژینگه‌پارێزى:
• زێده‌كردن و دابه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى ئاوى خواردنه‌وه به‌ڕێژه‌ى ساڵانه‌ى(10%) له هه‌رێمدا بۆ ناوچه و گه‌ره‌كه هه‌ژارنشینه‌كان به تایبه‌تى له گونده‌كان.
• كه‌مكردنه‌وه‌ى توشبوون به نه‌خۆشیه گواستراوه‌كان له رێگه‌ى ئاوه‌وه به رێژه‌ى ساڵانه‌ى (15%) به باشتركردنى ئه‌و سه‌رچاوانه‌ى لێیه‌وه ده‌هێنرێن.
• كه‌مكردنه‌وه‌ى پیسبوونى سه‌رچاوه ئاویه‌كان به پاشه‌رۆ پیشه‌سازیه‌كان به‌ڕێژه‌ى ساڵانه‌ى(15%).
• هه‌وڵدان بۆ رزگاربوون له پاشماوه زیانبه‌خش وتیشكده‌ره‌كان ( پزیشكى و ده‌رمانسازى به تایبه‌تى)به‌ڕێژه‌ى ساڵانه‌ى(15%).
• كه‌مكردنه‌وه‌ى پیسبوونى هه‌وا به پێى نیشانده‌ره نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان له ماوه‌ى دوو ساڵدا و پابه‌ندبوون به‌و نیشانده‌رانه.
15- له‌بوارى لێهاتوویى له به‌رێوه‌به‌ردندا :
* ده‌ركردنى كۆمه‌ڵێك یاساى تایبه‌ت به به‌رێوه‌بردنى سیسته‌مى دارایى و یاساى دامه‌زراندنى ده‌سته‌ى نه‌زاهه له هه‌رێم, و یاساى ئاشكراكردنى سامانه داراییه‌كانى خاوه‌ن پۆسته وه‌زارییه‌كان و پله تایبه‌ته‌كان, وه‌ده‌ركردنى یاساى نوێى كار كه شوێنى یاسا كۆنه‌كه بگرێته‌وه.
* پابه‌ند بوون به په‌یره‌وكردنى ڕێنمایه‌كانى یاساى گرێبه‌سته‌كان و كه‌مكردنه‌وه , به‌شێوه‌یه‌كى روون و ئاشكرا به ڕێژه‌ى 100%.
* ده‌ركردنى ڕێنمایى تایبه‌ت به دامه‌زراندنى ئه‌نجومه‌نى گشتى راژه‌ى شارستانى له هه‌رێم, و كاراكردنى ڕۆلى ئه‌و ئه‌نجومه‌نه له په‌ره‌پێدانى كارى حكومه‌ت و چاره‌سه‌ركردنى كێشه و ئاسته‌نگه‌كانى په‌یوه‌ست به ڕاژه‌ى شارستانى و به شێوه‌یه‌كى زانستیانه و بابه‌تیانه گونجاو بێت له‌گه‌ڵ دۆخ و سروشتى سیسته‌مى به‌رێوه‌بردنى حكومه‌ت,به تایبه‌تیش دیارده‌ى بێكارى شاراوه وهه‌ڵاوسانى ژماره‌ى كارمه‌ندان له ناو دامه‌زراوه حكومیه‌كاندا .
* ئاماده‌كردنى ستراتیجێكى نیشتمانى بۆ مه‌شق و ڕاهێنان له ماوه‌ى ساڵى یه‌كه‌مى جێبه‌جێكردنى ئه‌و پلانه, له رێگاى دابینكردنى پاڵپشتیه هونه‌ری و داراییه‌كان ئه‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى پلاندانان پێشنیارى ده‌كات بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى تواناى په‌یمانگه‌ى ڕاهێنانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى پلاندانان, كه‌ئه‌ركى مه‌شق و ڕاهێنانى گشت كارمه‌نده حكومیه‌كانى هه‌رێم له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
16 – له‌بوارى فراوانكردنى رۆڵ و به‌شدارى كه‌رتى تایبه‌ت:
• زێده‌كردنى پشكى كه‌رتى تایبه‌ت له‌پێكهێنانى سه‌رجه‌م به‌رهه‌مى ناوخۆدا، و له كه‌ڵه‌كه‌كردنى سه‌رمایه‌ى جێگیر و ئه‌نجامدانى وه‌به‌رهێنان له كه‌رته‌كانى كشتوكاڵ و پیشه‌سازى و گه‌شتیارى.
• به‌هێزكردنى ناسه‌نتراڵى (اللامركزیه) له به‌رێوه‌به‌ردنى سێكته‌ره‌كانى گه‌شه‌پێدان و به‌شدارى پێكردنى كه‌رتى تایبه‌ت له‌دانانى پلان وپرۆگرامه‌كان له‌سه‌ر ئاستى پارێزگا و ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانیه‌كانی شار و شارۆچكه‌كان, وهانى ئه‌و كه‌رته بدرێت له‌رێگه‌ى پرۆگرامه‌كانیه‌وه به‌شداربن له‌په‌ره‌پێدانى پارێزگاكان كه ده‌رفه‌تى وه‌به‌رهێنانى باشى تێدا به‌رجه‌سته‌یه.
• پشتبه‌ستن به‌سیاسه‌تێكى ئه‌كتیف له كارپێخستنى نیشتمانى له‌ساڵى یه‌كه‌مى ئه‌و پلانه‌دا و له روانگه‌یه‌ك وا سه‌یرى كه‌رتى تایبه‌ت بكرێت كه كه‌رتێكه هه‌لى كار و گه‌شه‌ى به‌رده‌وام ده‌ره‌خسێنێ.
سێیه‌م : ریزبه‌ندى په‌ره‌پێدانى كه‌رته‌كان له‌و پلانه‌دا:
بۆ به‌دیهێنانى ئه‌و ئامانجه ستراتیجانه‌ى له‌م پلانه ستراتیجیه‌دا هه‌ن, كۆمه‌ڵێك ریزبه‌ندى و گرنگیدانى له دابه‌شكردنى وه‌به‌رهێنانه‌كان له‌نێوان كه‌رت و چاڵاكییه ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ره‌چاو كردووه, به‌م شێوازه‌ى خواره‌وه:
1- وه‌به‌رهێنانى پێویست به‌نزیكه‌ى (39) ترلیۆن دینارى عێراقیه كه ده‌كاته 25 ملیار دۆلار له ماوه‌ى 5 ساڵى ئه‌و پلانه‌دا، تێیدا 17ملیار دۆلار له پلانى بودجه‌ى فیدرالى (الموازنه الفیدرالیه) پاره‌دارده‌كرێت له سه‌ر بنه‌ماى رێژه‌ى (17%)ى پشكى هه‌رێم له سه‌رجه‌م ته‌رخانكراوه‌كانى پلانى گه‌شه‌پێدانى نیشتیمانى كه كۆى ته‌رخانكراوه‌كانى ده‌كاته 100 ملیار دۆلار بۆ 5 ساڵى ئاینده. ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه له وه‌به‌رهێنانى كه‌رتى تایبه‌ت (ناوخۆیى و بیانى ) و وڵاته كۆمه‌كبه‌خشه‌كان ئه‌وانه‌ى پشتگیرى به‌رنامه‌كانى گه‌شه‌پێدان ده‌كه‌ن له هه‌رێمدا, پاره‌دار ده‌كرێن به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فیدرال كه ئه‌ویش به نزیكه‌ى (8)ملیار دۆلار خه‌مڵێنراوه له ماوه‌ى پێنج ساڵى داهاتوودا, ئه‌م خه‌مڵاندنه له‌سه‌ر بنه‌ماى تێكراى وه‌به‌رهێنانى ساڵانه‌ی هه‌رێمى ناحكومیه كه له‌ماوه‌ى ساڵانی (2006 - 2011) نزیكه‌ی (3)ملیار دۆلار بو‌وه له ساڵێكدا. رێژه‌ى به‌شدارى هه‌ردوو كه‌رتى گشتى(حكومه‌ت) و تایبه‌ت بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و وه‌به‌رهێنانانه‌ى تایبه‌تكراون بۆ گه‌شه‌پێدانى هه‌رێم ده‌گاته (53%) و (47%) به‌دوایكدا .
2- به پێى ریزبه‌ندى بواری وه‌به‌رهێنان، پله‌ى یه‌كه‌م دراوه به كه‌رتى خزمه‌تگوزاریه گشتیه‌كان و كه‌رتى گه‌شتیارى و رۆشنبیرى, هه‌روه‌ها كه‌رتى كاره‌با گرنگى زیاترى پێدراوه به‌و مانایه‌ى كه كه‌رتێكى بنچینه‌ییه بۆ وه‌دستهێنانى هه‌ر په‌ره‌پێدانێك و گه‌شه‌كردنێك له كه‌رته‌كانى تر‌ى به‌رهه‌مهێنان و خزمه‌تگوزارى, جگه له خۆشگوزه‌رانى هاوڵاتیان, هه‌روه‌ها گرنگى دراوه به كه‌رتى خانوبه‌ره و نیشته‌جێبوون، چونكه كه‌رتێكى بنه‌ڕه‌تییه له دابینكردن و به‌ره‌وپێش بردنى ژێرخان كه پرد و رێگاوبان و یه‌كه‌كانى نیشته‌جێ ده‌گرێته‌وه، ئه‌و پێكهاتانه رۆڵى كاریگه‌ریان هه‌یه له ئابووریدا و پێداویستسه‌كانى بوژاندنه‌وه‌ى خزمه‌تگوزاریه‌كانى تر‌ى كۆمه‌ڵگا له‌خۆده‌گرێت.
بنیاتنانى مرۆڤ ریزبه‌ندى و بایه‌خى گونجاوى پێدراوه به پێى ئه‌وه‌ى مرۆڤ هۆكار و ئامانجى پرۆسه‌ى گه‌شه‌پێدانه, هیچ گه‌شه‌یه‌كى ماددى ناتوانرێ به‌ده‌ست بهێنرێ به‌بێ بوونى سه‌رچاوه‌یه‌كى مرۆَیى لێهاتوو كارا كه ئه‌ركى جێبه‌جێكردن و به‌رێوه‌بردنى له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
هه‌روه‌ها كه‌رتى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاویه‌كان گرنگییه‌كى له پێشینه‌ى پێدراوه چونكه سه‌رچاوه‌یه‌كى گرنگى دابینكردنى ئاسایشى خۆراكه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئه‌و كه‌رته رۆڵێكى باش ده‌بینێ له ره‌خساندنى ده‌رفه‌تى كار و نه‌هێشتنى بێكارى و هه‌ژارى و جێگیربوونى هێزى كار له گونده‌كاندا بۆ ئه‌وه‌ى چیتر كۆچ بۆ ناوه‌ندى شاره‌كان نه‌كه‌نو به‌پَیی ئه‌وه‌ى له‌سه‌ره‌وه‌باسی لێوه‌كرا, ئه‌و خشته‌ى (1) دابه‌شبوونى وه‌به‌رهێنانى پێشبینیكراوه ئه‌و پلانه‌مان نیشانده‌دات, به‌پێى ده‌روازه سه‌ره‌كیه‌كانى بۆ ساڵانى (2012- 2016) :
3- ته‌نها دابینكردنى وه‌به‌رهێنان ئامانجه‌كان به‌ده‌ست ناهێنێت سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى به‌بنه‌مایه‌ك داده‌نرێ له‌هه‌ر پرۆسه‌یه‌كى گه‌شه‌پێداندا, بۆیه پێویسته ئه‌و پرۆسه‌یه هاوته‌ریب بێت له‌گه‌ڵ چاكسازیكردن له‌بوارى دارایى حكومه‌ت و چاو خشاندنه‌وه به‌شێوه‌ى داڕشتن و ئاماده‌كردنى بودجه‌ى گشتى. هه‌روه‌ها له‌بوارى كارگێرى و یاساییدا و له‌بوارى و به‌دواداچوون و چاودێریكردنه‌وه, كه تێیدا ئه‌و پلانه جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه كردۆته‌وه و كۆمه‌ڵێك نیشانده‌رى پێشنیار كردووه كه گونجاون له گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانى وه‌به‌رهێنان و ئامانجه ستراتیجه‌كانى كه‌رته‌كى و ناوچه‌یى و كۆمه‌ڵایه‌تى ئه‌و پلانه‌دا.
4- هه‌روه‌ها ئه‌و پلانه كۆمه‌ڵێك چاكسازى دامه‌زراوه‌یى له‌سه‌ر ئاستى كه‌رته‌كان پێشنیار كردووه و جه‌ختى له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانى توانا مرۆییه‌كان و هونه‌ریه‌كان كردۆته‌وه, به‌تایبه‌تى گرنگى خوێندن له‌هه‌موو ئاسته‌كانیدا, له‌پاڵ به‌كارهێنانى ته‌كنه‌لۆجیاى نوێ و جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر ئابوورى بوونى پرۆژه‌كان كه له‌و پلانه‌دا ئاماژه‌ى پێكراوه, هه‌روه‌ها له‌بوارى لێهاتوویى له‌به‌رێوه‌بردندا وه‌كو پره‌نسیپى سه‌روه‌رى یاسا و شه‌فافیه‌ت و دادوه‌رى و كارابوون و نوێكردنه‌وه‌ى كه‌رتى گشتى به‌پێى ئه‌و پره‌نسیپ و بنه‌مایانه.
ئاراسته‌كانى ئه‌و پلانه بۆ به ده‌ستهێنانى ئامانجه ستراتیجیه‌كان ئه‌وه ده‌خوازێت كه ته‌كنه‌لۆجیاى نوێ و لایه‌نى زانستیه‌كه‌ى به‌خۆوه بگیرێت و سوود له ئه‌زموونه هه‌رێمایه‌تى و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان وه‌ربگیرێت و له بوارى ئابووریدا به‌گه‌ڕ بخرێن بۆ به‌دیهێنانى ئامانجه ستراتجیه‌كان.
خشته‌ى(1) دابه‌شكردنى وه‌به‌رهێنان به‌پێى به‌شه‌كان/ كه‌رته‌كان بۆ ساڵانى (2012 – 2016)
خشته‌ى (1) |
چاڵاَكى |
رێژه‌ى گوژمه‌ى ته‌رخانكراو2007ـ2010 |
تێكڕاى رێژه‌ى پێشنیاركراو |
پوخته‌ى رێژه‌ى پێشنیاركراو |
وه‌زاره‌ت / وه‌زاره‌تى په‌یوه‌ندیار |
كه‌رتى خزمه‌تگوزارییه گشتیه‌كان |
شاره‌وانى و گه‌شتو گوزار و رۆشنبیرى |
22.4% |
22% |
15% 7% |
وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار |
كه‌رتى كاره‌با |
كاره‌با |
19.2% |
20% |
20% |
وه‌زاره‌تى كاره‌با |
كه‌رتى خانوبه‌ره و نیشته‌جێ |
ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێ |
16.2% |
15% |
15% |
وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته جێكردن |
كه‌رتى په‌روه‌رده و فێركردن |
په‌روه‌رده‌و خوێندنى باڵا |
10.45% |
10% |
5% 5% |
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌و خوێندنى باڵا |
كه‌رتى كشتو‌كاڵى |
كشت‌و كاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان |
3.5% |
8% |
4% 4% |
وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان |
كه‌رتى خزمه‌تگوزارى كۆمه‌ڵایه‌تى |
كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى |
0.74% 1.29% 0.16% |
6% |
3% 2% 1% |
وه‌زاره‌تى كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى وه‌رۆشنبیرى و لاوان وه شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان |
كه‌رتى گواستنه‌وه و گه‌یاندن |
گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن رێگا و پرده‌كان |
1.5% |
6% |
3% 3% |
وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن |
كه‌رتى ته‌ندروستى |
ته‌ندروستى |
4.76% |
5% |
5% |
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى |
كه‌رتى خزمه‌تگوزارى بازرگانى و دارایى |
بازرگانى و دارایى |
12.3% |
5% |
3% 2% |
وه‌زاره‌تى بازرگانى و دارایى |
كه‌رتى گۆراوه پیشه‌سازیه‌كان و ده‌رهێنان |
پیشه‌سازى سامانه سروشتییه‌كان |
1.1% 0.65% |
3% |
2% 1% |
وه‌زاره‌تى پیشه‌سازى و وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان |