
د.دارا ڕه‌شید وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت به‌رده‌وامین بۆ به‌ئه‌لیكترۆنى كردنى سیسته‌مى گرێبه‌سته گشتیه‌كانى دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم كه له‌و ڕێگه‌یه‌وه ڕۆتین كه‌م ده‌بێـته‌وه مامه‌ڵه‌ى هاوڵاتیانیش خێراتر ده‌بێـت و یه‌كسانى له‌پێدانى پرۆژه‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێـت. له‌و چوارچێوه‌یه‌ش ڕۆژی یه‌ك شه‌مه 24-11-2019 له‌دیواى وه‌زاره‌ت د.دارا ڕه‌شید وه‌زیرى پلاندانان پێشوازى كرد له وه‌فدێكى ئاژانسى كۆیكایى (KOICA) كۆریى"
له‌دیدارێك باس له كار‌و پرۆژه‌كانى ئاژانسى كۆیكا كرا له‌هه‌رێمى كوردستان كه ئێستا سه‌رقاڵى جێبه‌جێ كردنى ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ن به‌تایبه‌ت به ئه‌لیكترۆنى كردنى سیسته‌مى گرێبه‌سته گشتیه‌كانى دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌تن"
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌زیرى پلاندانان داواى كرد په‌له‌بكرێت له‌ته‌واوى كردنى ئه‌م پرۆژه‌یه بۆئه‌وه‌ى بتوانرێت له‌داهاتوو كارى له‌سه‌ر بكرێت و به‌شێوه‌یه‌ك پێدانى پرۆژه‌كان و ئه‌نجامدانى گرێبه‌سته‌كان به‌یه‌كسانى بچێته بوارى جێبه‌جێ كردن وبه‌مه‌به‌ش گۆڕانكارى زۆر له‌و شێوازه كۆنه‌ى رابردوو ده‌كات كه كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت له‌رێگه‌ى ئۆنلاین و راسته‌وخۆ گرێبه‌سته‌كان پێشكه‌ش بكرین.
پاشان وه‌زیرى پلاندانان كردنه‌وه‌ى خول و راهێنانى فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانى به‌گرنگ وه‌سفكرد بۆ پێشخستنى كارى ئیدارى و مامه‌ڵه‌ى هاوڵاتیان و شاره‌زابونى فه‌رمانبه‌ران به ڕێكاره سه‌رده‌میه‌كان.
به‌ئه‌لیكترۆنى كردنى گرێبه‌سته گشتیه‌كان ماوه‌ى 4 ساڵى بۆ دیارى كراوه كه له‌ساڵى 2018 وه له‌لایه‌ن ئاژانسى كۆیكاى كۆریه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێـت و وه‌زاره‌تى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌رپه‌رشتى ده‌كات هه‌موو ئه‌و گرێبه‌سته گشتیانه ده‌گرێته‌وه كه حكومه‌ت و وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌ت ئه‌نجامیده‌ده‌ن به‌گوێره‌ى ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش ده‌بێت ته‌واوى گرێبه‌سته‌كان به‌شێوه‌یه‌كى ئۆنلاین و راسته‌وخۆ پێشكه‌ش بكرێن و یه‌كسانى و مه‌رجه‌كانى گرێبه‌سته‌كانیش به‌شه‌فافى روونیه‌وه بۆ هه‌مووان ئاشكرا ده‌كرێن.