
ئه‌مڕۆ 22/7/2014، دكتۆر على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیكرد له ماتی‌و گودستین، نێرده‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا بۆ عیراق.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و یه‌كێتى ئه‌وروپا ومیكانیزمهكانى ئه‌نجامدانى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى زیاتر كرا به تایبه‌تى دواى پێشهاته‌كانى ئه‌م دواییه‌ى عیراق و ناوچه‌كه. هه‌روه‌ها یه‌كێتى ئه‌وروپا به‌رده‌وامى هاوكارى خۆى بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپاتكرده‌وه له په‌ره‌پێدانى بواره‌كانى حوكمڕانى و سه‌روه‌رى یاسا و كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، د. على سندى گرنگى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى زیاتر له نێوان هه‌رێمى كوردستان و یه‌كێتى ئه‌وروپا خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها داواى كرد كه به‌رده‌وام بن له جێبه‌جێكردنى به‌رنامه‌كانیان به باشترین شێواز له هه‌رێمى كوردستان، و ئاماده‌یى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى نیشاندا له پێشكه‌شكردنى هه‌ر كارئاسانییه‌ك بۆ سه‌ركه‌وتنى به‌رنامه‌كانى په‌ره‌پێدان