
ڕۆژی پێنج شه‌ممه 29-8-2019 د.دارا ڕه‌شید وه‌زیری پلاندانان پێشوازی كرد له سارۆچ كۆمار به‌رپرسی بانكی نێوده‌وڵه‌تی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ڕه‌مزی نعمان به‌رپرسی بانكی نێوده‌وڵه‌تی له‌عێراق.
له‌دانیشتنێك وه‌زیری پلاندانان پیرۆزبایی له سارۆچ كۆمار كرد كه وه‌ك به‌رپرسی بانكی نێوده‌وڵه‌تی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ستبه‌كاربوه"
دواتر وه‌فدى میوان باسیان له كاروچالاكیه‌كانی بانكی نێوده‌وڵه‌تی كرد له‌رۆژهه‌لاتى ناوه‌ڕاست و عێراق و هه‌رێمی كوردستان"له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌رپرسی بانكی نێوده‌وڵه‌تی له‌عێراق ئاماژه‌ی به كار‌و پرۆژه‌كانیان كرد كه ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌یان له‌هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامداوه و له‌ئێستاشدا چه‌ندین پرۆژه و به‌رنامه‌یان له قۆناغه‌كانى ته‌واو بون و جێبه‌جێ كردندایه.
پاشان وه‌زیری پلاندانان داوای كرد هه‌ماهه‌نگیه‌كانى نێوان دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و بانكی نێوده‌وڵه‌تی به‌ره‌وم بێت به‌تایبه‌ت پالپشتى كردنى زیاترى حكومه‌تى هه‌رێم له‌بواره جیاجیاكان و به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و كارنامه‌یه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم راى گه‌یاندوه بۆ نه‌هیشتنى گه‌ندڵى و ئه‌نجامدانى چاكسازى له‌بوارى دارایى و سێكته‌ره جیاجیاكان" له‌و روه‌شه‌وه بانكى نیوده‌وڵه‌تى خۆشحاڵى خۆیاننیشاندا به‌هه‌نگاوه‌كانى حكومه‌ت و وه‌زاره‌تى پلاندانان و ئاماده‌ى ته‌واوى خۆیان ده‌ربڕى بۆ سه‌رخستنى پلان و ستراتیژیه‌تى كارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.