ئەمڕۆ ٢٠/٩/٢٠١١ بەڕێز دکتۆر عەلی سندی وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیکرد لە بەرپرسانی دەزگای راند بۆ لێکۆڵینەوە کە پێکهاتبوون لە بەڕێز (مایکڵ ریچ) و خاتوو (رۆبن میلی). مەبەستی سەردانەکە پێشکەشکردنی راپۆرتی کۆتایی لێکۆڵینەوەکانی قۆناغی یەکەمی کارەکانی راند بوو کە بریتی بوو لە هەڵسەنگاندنی بوارەکانی پەروەردە، تەندروستی، ئامار و پەرەپێدانی کەرتی تایبەت.
هاوکات هەردوولا رێککەوتن لەسەر درێژەدان بە کارەکانی راند بۆ دەستنیشانکردنی پێداویستییەکانی هەریەک لەم کەرتانە و پێشکەشکردنی پێشنیار بە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری پێویست.
جێگەی ئاماژەیە راند دەزگایەکی ئەمریکیە بۆ لێکۆڵینەوە کە ئەزموونێکی درێژی هەیە لە لێکۆڵینەوە لە چەندین وڵاتی جیهان و بەیەکێک لە باشترین دەزگاکانی لێکۆڵینەوە هەژمار دەکرێت.