به‌مه‌به‌ستى زیاتر بایه‌خ پێدانى كه‌رتى تایبه‌ت له كه‌رتى په‌روه‌رده رۆژى چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتى 28/4/2016 به‌ڕێز (زاگرۆس فتاح محمد) به‌رێوه‌به‌رى گشتى پلانى پڕۆژه‌كانى بودجه‌ى وه‌به‌رهێنان كۆبونه‌وه‌ێكى ئه‌نجامدا له‌گه‌ڵ نوێنه‌راى قوتابخانه‌كانى سابیس وه به‌ئاماده‌بوونى به‌ڕێوه‌به‌رى پلان له وه‌زاره‌تى دارایى بۆ قسه‌كردن وگفتوگۆكردن له‌سه‌ر ڕۆڵى ئه‌م قوتابخانانه هه‌روه‌ها چۆنیه‌تى به‌ڕێوه‌چوونى كاره‌كانیان وچۆنیه‌تى دابینكردنى ئاسانكارى وه‌چاره‌سه‌ركردنى گیروگرفته داراییه‌كانیان كه دووچاریانبوونه‌ته‌وه له‌م قه‌یرانه‌دا وكاریگه‌رى نێگه‌تیڤه‌كانى ئه‌م قه‌یرانه له‌سه‌ر كه‌رتى په‌روه‌رده به تایبه‌تى قوتابخانه‌كانى سه‌ر به‌كه‌رتى تایبه‌ت وهه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م گرفتانه به‌یێ ى توانا بۆ ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام بن له پێشكه‌شكردنى خزمه‌ت بۆ قوتابیانى قوتابخانه‌كانیان.

