
له میانه‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی بودجه‌ی سالی 2014 د. علی سندی وه‌زیری پلاندانان به جیا له‌گه‌ل هه‌ریه‌ك له د. رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی و كامه‌ران أحمد وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن و كه‌ریم شنگاری وه‌زیری ناوخۆ و د. عیسمه‌ت محمد خالید وه‌زیری په‌روه‌رده كۆبونه‌وه‌ی چری ئه‌نجامدا.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین هه‌نگاوی پراكتیكی ناوه بۆ باشتركردنی كه‌رتی ته‌ندروستی له هه‌رێمی كوردستان و ئێستا وه‌زاره‌تی پلاندانان و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له گفتوگۆدان بۆ دابینكردنی بودجه‌ی پێویست بۆ پرۆژه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ سالی 2014 كه 73 پرۆژه له بواری جێبه‌جێكردن دان, له‌م پرۆژانه‌ش 19 نه‌خۆشخانه و 14 بنكه‌ی ته‌ندروستی و 13 باله‌خانه چه‌ندین پرۆژه‌ی تر وه‌ك دابینكردن و چاككردنه‌وه‌ی كه‌ل و په‌له‌كانی ته‌ندروستی له خۆ ده‌گرێت, گوژمه‌ی گشتی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی (1) تریلۆن و 68 ملیار و 713 ملیۆن دیناری عیراقیه.
ئه‌م نه‌خۆشخانه‌ی ئێستا له‌ژێر دروستكردن دان پێكهاتوون له نه‌خۆشخانه‌ی چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌و نه‌خۆشخانه‌ی تالاسیماو نه‌خۆشخانه‌ی چاندنی به‌شه‌كانی له‌ش و نه‌خۆشخانه‌ی چاره‌سه‌ری رۆماتیزم و چاره‌سه‌ری سروشتی.
وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه :
وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكرنه‌وه 406 پرۆژه‌ی له بواری جێبه‌كردن دان كه زۆرینه‌ی پرۆژه‌كان پرۆژه‌ی ستراتیجی و درێژخایه‌نن, پرۆژه‌ی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ هاولاتیانی كه‌م ده‌رامه‌ت له گشت شار‌و قه‌زاكان له خۆده‌گرێت هه‌روه‌ها پرۆژه‌ی دروستكردن و چاكردنه‌وه‌ی رێگاوبانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به دوو سایدكردنی رێگا سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و دروستكردنی ماسته‌ر پلانی رێگاوبانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و چه‌ندین پرۆژه‌ی تر له خۆ ده‌گرێت, گوژمه‌ی خه‌ملێندراوی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به 4 تریلۆن و 317 ملیار‌و 833 ملیون دیناری عیراقیه, هه‌ر له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكرنه‌وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین پرۆژه‌ی چاكردنه‌وه و دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون و دروستكردنی رێگاوبانی له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌روه‌ی هه‌رێمی كوردستان خستۆته بواری جێبه‌جێكردن.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ: ئێستا 163 پرۆژه‌ی له بواری جێبه‌جێكرد دان كه به گوژمه‌ی 328 ملیار‌و 370 ملیۆن دیناری عیراقیه پرۆژه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بریتین له دروستكردنی چه‌ندین به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و بنكه‌ی پۆلیس له سه‌رتانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان و باله‌خانه‌ی نوێ و مۆدیرن بۆ قائیمقاییه‌ته‌كان و دروستكردنی باله‌خانه‌ی نوێ بۆ به‌رێوه‌به‌راتییه‌كانی ره‌گه‌زمانه‌و شارستانییه‌ت و ئاگر كوژاندنه‌وه و پۆلیسی پاراستنی دارستانه‌كان, پرۆژه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كارئاسانی زۆر بۆ هاولاتیان ده‌كات به تایبه‌تیش ئیش و كاره یاساییه‌كانی ره‌گه‌زنامه‌و ناسنامه و كاره‌كانی رۆژانه له قه‌زاكانی هه‌رێمی كوردستان.
په‌روه‌رده : حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان, بریاری داوه كه گرنگێیكی زور به كه‌رتی په‌روه‌رده بدات ئاستی ستانداردی په‌روه‌رده بگه‌ینێته ئاستی نێوده‌وله‌تی, بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بریاردراوه به‌رده‌وامی دروستكردنی قوتابخانه‌ی نوێی 27 پۆلی و 18 پۆلی و 12 پۆلی و 9 پۆلی و 6 پۆلی ئه‌مه جگه له دروستكردنی كۆمه‌لگه‌ی راهێنانی پیشه‌یی له هه‌رسێ پارێزگای هه‌رێمی كوردستان و به‌رێوه‌بردنی قوتابخانه‌كان له‌سه‌ر سیسته‌می( SAIBS) و نۆژنكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان له هه‌رێمی كوردستان له هه‌مانكاتیشدا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده هه‌لمه‌تی دروستكردنی قوتابخانه نیشتیمانییه‌كانیشی خستۆته خشته‌ی كاره‌كانی بۆ سالانی داهاتوو . گوژمه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده 702 ملیار‌و 112 ملیۆن دیناری عیراقیه.