پلانى ستراتیجى
ئاگادارکردنه‌وه‌ی ئێمه‌یڵ
مه‌کۆی گفتوگۆکان
راپرسی راسته‌خۆ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆکردنه‌وه و هه‌ماهه‌نگی پلانه‌کان
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هه‌ماهه‌نگى پلانه‌كان یه‌كێكه له به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى پلاندانانى ستراتیجى. كه‌سی به‌رێوه‌به‌ر لهوئۆفیسهدا فه‌رمانبه‌رێك ده‌بێت به لایه‌نی كه‌مه‌وه ده‌بێت هه‌ڵگری بروانامه‌ی زانكۆیی بێت و پسپۆر و شاره‌زا بێت له بواری پلان و هه‌ماهه‌نگى كردن‌دا.
ئه‌ركه‌كانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى:
-1 كه‌سى به‌رێوه‌به‌ر له‌و بهرێوهبهرایهتیهدا لایه‌نی كارگێری و سه‌رپه‌رشتی كردنى ئه‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه به ده‌سته‌وه ده‌گرێت له پێناو ئاماده كردنى پلانه‌كانی گه‌شه پێدان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی تری نێو پێكهاته‌ی خۆی.
-2 هه‌ماهه‌نگی له رێگاى كۆكردنه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و داتا و زانیارییانه‌وه ده‌بێت كه به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى نێو پێكهاته‌ى خۆى گه‌ڵاڵه‌ى ده‌كه‌ن‘ به مه‌به‌ستى رێكخستن و نوێكردنه‌وه و دانانى له داتابه‌یسدا.
-3 به‌دواداچوونكردن به هه‌ماهه‌نگى به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى نێو پێكهاته‌ى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى پلاندانانى ستراتیجى ئه‌نجامده‌درێت بۆ ته‌واوى ئه‌و ره‌شنووسى پلانانه‌ى چ ساڵانه ئاماده ده‌كرێن و چ ستراتیجى بن, بۆ زیاتر پوخته و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى به پێى پسپۆرى به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان له‌و بواره‌دا.
-4 ئه‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه كارى به‌رده‌وام ئه‌نجام ده‌دات بۆ گه‌ڵاڵه كردنى ئه‌و پێشنیار و راسپاردانهى كه له لایه‌ن ئه‌وه‌وه یان له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى تره‌وه پێشنیار ده‌كرێن, كه ده‌بنه فاكته‌رى به‌هێزكردنى كارى دامه‌زراوه‌یى (مۆسساتی) و به‌رزكردنه‌وه‌ى تواناسازى بۆ راپه‌راندنى كار و ئه‌ركه لهئهستۆگیراوهكان له به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى پلاندانانى ستراتیجیدا.
-5 هه‌ماهه‌نگى به‌رده‌وام ئه‌نجامده‌دات بۆ داڕشتنى پلانى ستراتیجی هه‌رێمى كوردستان, له گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى نێو پێكهاته‌ى خۆى.
6- كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى و گه‌ڵاڵه‌كردنى شیكردنه‌وه‌ى ئابوورى و ههژمارهیى په‌یوه‌ندیدار به بارودۆخى ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر ئاستى كه‌رته‌كان و سێكته‌ره‌كان به هه‌ماهه‌نگى به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى نێو پێكهاته‌ى خۆى و به دواداچوون كردن له‌سه‌ریان.
7- هه‌ڵسه‌نگاندن و دیراسه‌كردنى ئه‌و رهشنووسانهى كه به‌شێوه‌ى پلانى ستراتیجى یان به‌شێوه‌ى پرۆژه و پلانى ساڵانه بۆمان ره‌وانه ده‌كرێن له لایه‌ن وه‌زاره‌ته كهرتهكیهكان .
-8 هه‌ماهه‌نگى كردن له گه‌ڵ ب. گشتییه‌كانى نێو دیوانى وه‌زاره‌ت بۆ به‌رێوه‌چوونى كاره‌كانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتیمان به باشترین شێوه.
ئه‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه له سێ به‌ش پێكدێت كه بریتین له‌وانه‌ى خواره‌وه:
1- به‌شى هه‌ماهه‌نگى پلانه‌كان:
ئه‌و به‌شه به‌رپرسه له كۆكردنه‌وه‌ى گشت پلانه‌كان و نه‌هێشتنى كه‌موكورتیه‌كان.
2- به‌شى به‌دواداچوون:
ئه‌و به‌شه به‌رپرسه له به‌دواداچوون كردن بۆ ته‌واوى ئه‌و پلان و كاره به‌رده‌وامانه‌ى كه له‌به‌ر ده‌ستن یان به نیازه گه‌ڵاڵه بكرێن بۆ ئه‌وه‌ى بگاته قۆناغى كۆتایى.
3-به‌شى داتابه‌یس:
ئه‌و به‌شه به‌رپرسه له داكردنى ته‌واوى ئه‌و داتا و زانیاری و شیكردنهوانهى كه له به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى تر‌ى نێو پێكهاته‌ى خۆى وه‌رده‌گیرێن یان بۆى ره‌وانه ده‌كرێن.