له ڕێكه‌وتی24/5/2015، باڵوێزخانه‌ى كه‌نه‌دا له عیراق و ئه‌رده‌ن كه له باره‌گاكه‌ى له عه‌ممانى پایته‌ختى شانشینى ئه‌رده‌نه سیمینارێكى بۆ دكتۆر على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى كوردستان، سازكرد، به ئاماده‌بوونى باڵوێزى كه‌نه‌دا بڕۆنۆ ساكۆمانى، و باڵوێزى عیراق له ئه‌رده‌ن، جواد هادى عه‌باس، و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسى حكومى ئه‌رده‌نى و عیراقى و باڵوێزى چه‌ند ووڵاتێك و نوێنه‌رانى رێكخراوه‌كانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و چه‌ند رێكخراوێكى ناحكومى نێوده‌وڵه‌تى.
مه‌به‌ست له‌م سیمیناره‌دا خستنه‌ڕووى هه‌لومه‌رجى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان بوو بۆ كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى. له‌م باره‌یه‌وه وه‌زیرى پلاندانان پرێزنتهیشنێكى تێروته‌سه‌لى پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد كه به ژماره و داتا راستیه‌كانى هه‌لومه‌رجى هه‌رێمى كوردستانى به ئاماده‌بووان نیشاندا. و باسى له سێ ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى كرد كه بریتی بوون له قه‌یرانى دارایی كه به‌هۆى نه‌ناردنى به‌شه بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان له لایه‌ن به‌غداوه و دابه‌زینى نرخى نه‌وت باڵى به‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان كێشاوه، و هاتنى به‌لێشاوى ئاواره‌كان له شوێنه‌كانى تر‌ى عیراق كه زیاتر له یه‌ك ملیۆن كه‌سن و كاریگه‌رى ئه‌م بابه‌ته به‌سه‌ر ره‌وشى ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها ئه‌و شه‌ڕه‌ى به‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى گرتووه له روبه‌رووبونه‌وه‌ى قاره‌مانانه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان به‌رامبه‌ر رێكخراوى تیرۆریستى داعش. دواتر گفتوگۆكرا له نێوان ئاماده‌بووان و ژماره‌یه‌ك پرسیاریان ئاڕاسته‌ى وه‌زیرى پلاندانان كرد.