ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 21/11/2010به‌ڕێز د. عه‌لی سندی وه‌زیری پلان دانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێشوازی كرد له خاتوو (كریستین مهكناب) جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عیراق و شاندێكی یاوه‌ری ، وه‌زیری پلاندانان سه‌ره‌تا سوپاسی كردن كه هه‌رێمی كوردستانیان هه‌ڵبژارده‌وه بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی پلان دانانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كه رۆژى 22 ى تشرینى دووه‌م له هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌درێت.

پاشان خاتوو مهكناب باسی ئه‌و پێشكه‌وتنه به‌رچاوه‌ی كرد كه هه‌رێمی كوردستان به خۆیه‌وه ده‌بینێت له بواره جیاوازه‌كان دا. وتی كه هه‌بوونی ئارامی و پێشكه‌وتن له هه‌رێمی كووردستان هانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانی دا كه بۆ یه‌كه‌م جار له ناو عیراقدا كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی خۆی له هه‌ولێر بكات .هاوكات ئه‌م ئارامییه‌ی هه‌رێمی كووردستان بوه هۆی ئه‌وه‌ی كه‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان پێداچوونه‌وه بۆ ڕێوشوێنی ئاسایش بكات و هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ناوچه‌ى سه‌وز دیاری بكات.
وه‌زیری پلاندانان باسی له پڕۆژه هاوبه‌شه‌كانی نێوان نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و حكوومه‌تی هه‌رێم كرد كه ئامانجی وه‌زاره‌تی پلاندانان له ئه‌نجامدانی ئه‌م پڕۆژانه زیادكردن و باشتر كردنی ئه‌و پێشكه‌وتنه‌یه كه هه‌رێم به خۆیه‌وه ده‌بینێت . هاوكات كورته‌یه‌كی له‌سه‌ر ئاماده‌كارییه‌كان بۆ داڕشتنی پلانی ستراتیژی هه‌رێمی و بودجه‌ی ئه‌م ساڵ پێشكه‌ش كرد.
دواجار گفتوگۆكرا له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی سه‌رژمێری گشتی و گرنگیی بۆ بواری په‌ره‌پێدانی عیراق و هه‌رێم. وه‌زیری پلان دانان وتی كه هه‌ڵوێستی فه‌رمی كوردستان ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری گشتییه له كاتی دیاریكراوی خۆیدا، پاش ئه‌وه‌ی هه‌موو ئاماده‌كارییه ته‌كنیكییه‌كان ته‌واو كراون، به‌ڵام هه‌ندێك لایه‌ن له ڕێگای پێشێلكردنی یاساكانه‌وه هه‌وڵی دواخستنی سه‌رژمێری گشتی ده‌ده‌ن، كه ئه‌مه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی پێشكه‌وتن و په‌ره‌پێدان نییه له عیراق.
خاتوو مهكناب ستایشی ڕۆڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی به گشتی و وه‌زاره‌تی پلان دانان به تایبه‌تی كرد بۆ هاوكاریكردنی به‌رده‌وامی پڕۆژه‌و كاره‌كانی ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان . به‌تایبه‌ت میوانداریكردنی كۆبوونه‌وه‌ی پلاندانانی ئه‌مساڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له هه‌ولێر.