ئاگادارکردنه‌وه‌ی ئێمه‌یڵ

مه‌کۆی گفتوگۆکان

راپرسی راسته‌خۆ

سه‌نته‌رى ته‌كنه‌لۆجیاو ڕاهێنانى ئه‌وروپى (ETTC)

سه‌نته‌ری (ETTC)كه‌ سه‌ره‌تا له‌ساڵی 2009 ده‌ستی به‌ هه‌ماهه‌نگیكردن كرد له‌ گه‌ڵ وه‌زاره‌تمان بۆ ئه‌نجامدانی خول‌و سیمییناری كارگێڕی‌و زمان‌و كۆمپیوته‌ر، ئه‌م سه‌نته‌ره‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا خه‌رجی بۆ دابین ده‌كرا ‌و سه‌ره‌تا له‌ژێر ناوی رێكخراوی ئه‌گیفی ئه‌ڵمانی كاریان ده‌كرد. دواتر سه‌نته‌ری ETTC ده‌ستی به‌ درێژه‌پێدانی پرۆگرامه‌كه‌ كردو تا ئێستاش هه‌زاران فه‌رمانبه‌ر له‌ دام‌وده‌زگاكانی حكومه‌ت به‌شداربوونه‌ له‌ چاڵكییه‌كان.

له‌ ساڵی 2014 به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌ره‌پێدانى مرۆیى له‌گه‌ڵ به‌رێز(بێرن له‌نگه‌) سه‌رۆكى ته‌كنه‌لۆجیاو ڕاهێنانى ئه‌ورووپى (European Training and Technology Center)و شاندى یاوه‌ری‌و خاتوو (هایدى مێرك) نوێنه‌رى تایبه‌ت كه‌ له‌ ووڵاتى ئه‌ڵمانیاوه‌ هاتبوون  بۆ كوردستان. له‌ میانه‌ى كۆبوونه‌وه‌یه‌ك تیشك خرایه‌ سه‌ر بارودۆخى هه‌رێمی كوردستان و چۆنییه‌تى هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تمان و به‌شداریكردنى له‌ چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشانه‌ كه‌ ڕووبه‌ڕووى هه‌رێمى كوردستان بۆته‌وه‌ .

دواتر به‌رێز (بێرن له‌نگه‌) و ته‌واوى ئه‌ندامانى بۆرده‌كه‌ ئاماده‌یى خۆیان ده‌ربرى له‌ هه‌ماهه‌نگیكردنى وه‌زاره‌تمان بۆ ئه‌نجامدانى پرۆژه‌ هاوبه‌شه‌كان و ده‌ستنیشانكردنیان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش خاتوو (هایدى مێرك)گرنكى كۆششى به‌رده‌وام و به‌هێزكردنى كارگێڕى خسته‌ڕوو بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌و چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان.

بڕیاردرا به‌ پێداچوونه‌وه‌ى پرۆگرامی هاوبه‌شی نێوان وه‌زاره‌تمان‌و سه‌نته‌ری ناوبراو كه‌ خۆی له‌ دوو پڕۆژه‌دا ده‌بینێته‌وه‌ ئه‌وانیش:

1- پرۆگرامی خولی راهێنان بۆ كارمه‌ندانی سه‌رجه‌م دام‌وده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

2- پڕۆژه‌ى ئه‌كادیمیای راهێنان كه‌ پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شه‌‌و گونجاندنی به‌پێی بارودۆخی ئێستا.

 

ده‌رباره‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانان | پلانى ستراتیجى | پرۆژه‌کانی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێم | هاوکاریه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان | ئاماری هه‌رێم | په‌ره‌پێدانی مرۆیی | پۆلێنکردنی به‌ڵێنده‌ران | به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تی گرێبه‌سته‌ گشتييه‌كان
لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هێلکاری ماڵپه‌ر | پرسیاره‌ هه‌میشه‌ ئاراسته‌کراوه‌کان | هه‌واڵنامه‌کان | په‌یوه‌ندیمان پێوه‌بکه‌ | چوونه‌ ژووره‌وه‌
Copyright © 2012 Ministry of Planning / Kurdistan Region.
Powered by Synergy Portal Technology.