
ئه‌مرۆ 19-1-2012، به‌ڕێز د. علی سندی،
وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى كرد له د. سید جعفر حسین، به‌رپرسى رێكخراوى ته‌ندروستى
جیهانی WHO له
عیراق‌و شاندى یاوه‌رى.
سه‌ره‌تا د. حسین ستایشى ره‌وشى هه‌رێمى
كوردستانى كرد به‌تایبه‌تى رووى ئاسایش‌و سه‌قامگیریه‌وه كه زه‌مینه‌ى ره‌خساندووه
بۆ ئه‌نجامدانى پڕۆژه‌و چالاكى جۆراوجۆر كه پار سالأ توانیویانه نزیكه‌ى 72 خولى
راهێنان بۆ كارمه‌ندانى كه‌رتى ته‌ندروستى عیراق له هه‌ولێر سازبكه‌ن، كه ئه‌مه‌ش
وایكردووه رێكخراوه‌كه بیر له گواستنه‌وه‌ى چالاكیه‌كانیان له عه‌ممانه‌وه بۆ
هه‌ولێر بكه‌ن. هه‌روه‌ها به‌رپرسى WHO ئاماژه‌ى به په‌ره‌پێدانى خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى كرد له
هه‌رێم به‌به‌راوورد له‌گه‌لأ ناوچه‌كانى تر‌ى عیراق له رووى جۆرێتىو دابینكردنى پێداویستییه‌كان،ودانانى
پلانى دروست، ... هتد، بۆ زیاتر به‌ره‌وپێشبردنى ئه‌م كه‌رته گرنگه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، د. علی سندى گرنگى
هاوكارىو هه‌ماهه‌نگیكردن له نێوان حكومه‌تى ههرێمو رێكخراوێكى وه‌ك
WHO خسته‌روو، تیشكى خسته‌ر
سه‌ر ئه‌و دوو گرێبه‌سته‌ى وه‌زاره‌تى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌نجامیداوه له‌گه‌لأ ده‌زگاى راوێژكارى نێوده‌وڵه‌تى
راندو قوتابخانه‌ى نیشتمانى به‌ریتانی بۆ ههڵسهنگاندنو بهرهپێشبردنى كه‌رتى ته‌ندروستى.
دواتر ئه‌نجامدانى پڕۆژه‌ى هاوبه‌ش
له‌نێوان حكومه‌تى ههرێمو WHO به‌چڕى تاوتوێكرا به‌تایبه‌تى بۆ پێشكه‌شكردنى هاوكارى ته‌كنیكى
بۆ ئه‌و پلانه ده ساڵییه‌ى كه WHO به نیازه ئه‌نجامی بدات بۆ چاكسازى له كه‌رتى ته‌ندروستى
له هه‌رێم.
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیرى
پلاندانان داواى له WHO كرد كه هاوكارى حكومه‌تى هه‌رێم بكه‌ن له ئه‌نجامدانى ئه‌ژمارى
ته‌ندروستى هه‌رێمى، ودووپاتى ئاماده‌باشى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى كرده‌وه بۆ پێشكه‌شكردنى
هه‌ر هاوكاریهكهى پێویست.