
وه‌زیرى پلاندانان له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى كوردستان بۆ پسپۆرییه پزیشكیه‌كان كۆبوه
ئه‌مرۆ سێ شه‌مه 23-7-2019 له‌دیوانى وه‌زاره‌ت دكتۆر دارا ره‌شید وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێم پێشوازى كرد له سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى كوردستان بۆ پسپۆرییه پزیشكییه‌كان"
له‌دانیشتنێكدا گفتوگۆ له‌باره‌ى به‌رنامه‌و پلانى داهاتووى كارى وه‌زاره‌ت و ئه‌نجومه‌نى كوردستان بۆ پسپۆرییه پزیشكیه‌كان كرا" له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى كوردستان بۆ پسپۆرییه پزیشكیه‌كان رۆڵى وه‌زیرى پلاندانانیان له سه‌رخستنى كاره‌كانیان به‌رزنرخاند و داوایان كرد پاڵپشت و هاوكاریان بێت له‌جێبه‌جێ كردنى پرۆگرامه‌كانیان به‌تایبه‌ت له كردنه‌وه‌ى خول و ڕاهینانى پزیشكان.
له‌به‌رامبه‌ردا دكتۆر دارا ره‌شید ئاماده‌یى ته‌واوى وه‌زاره‌تى نیشاندا بۆ پێشخستنى به‌رنامه‌كانیان" چونكه ئه‌نجومه‌نى كوردستان بۆ پسپۆرییه پزیشكیه‌كان رۆڵى گرنگى بینیوه له پێگه‌یاندنى پزیشكان و دروستكردنى پزیشكى پسپۆر و لێهاتوو كه‌له‌ئێستادا به‌گوێره‌ى پسپۆریهكانیان خزمه‌ت ده‌كه‌ن.
هه‌ر ئه‌مرۆ دكتۆر دارا ره‌شید وه‌زیرى پلاندانان پێشوازى كرد له چه‌ندین كه‌سایه‌تى و لێپرسراوى حزبى و حكومى كه به‌مه‌به‌ستى پیرۆزبایى سه‌ردانى دیوانى وه‌زاره‌تیان كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواست لهئهركهكهیدا.