
د. دارا ڕه‌شید وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێم راى ده‌گه‌یه‌نێت كێشه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غداد له‌سه‌ر بودجه كێشه‌ى برى ئه‌و نه‌وته بوو كه 250 هه‌زار به‌رمیل بوو" به گوێره‌ى پرۆژه‌یاسایى بودجه‌ى ساڵى 2019 نه‌وت بنێردرێت یا نه‌نێردرێت پێویسته بودجه ره‌وانه بكرێت" به‌ڵام ده‌توانرێت پاره‌ى ئه‌و 250 هه‌زار به‌رمیله بگه‌رێندرێته‌وه" ئه‌وه بوو له‌بودجه‌ى ساڵى 2019 به‌م شێوه‌یه جێبه‌جێ كرا.
له‌باره‌ى هه‌وڵه‌كانى هه‌رێم له‌پرۆژه یاسایى بودجه‌ى ساڵى داهاتوو د. دارا ڕه‌شید ئاماژه به‌وه‌ده‌كات له ساڵى 2020 نزیك ده‌بێنه‌وه و هه‌موو كۆبونه‌وه‌كانیش بۆئه‌وه‌یه كه بتوانین له بودجه‌ى ساڵى 2020 كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن به‌ته‌واوى بۆئه‌وه‌ى بگه‌ین به رێكه‌وتن و خۆشبه‌ختانه نزیك بونه‌وه‌ى زۆر باش هه‌یه له‌نێوان هه‌ردوولا به‌شێوه‌یه‌ك له‌بودجه‌ى سالى 2019 رێكه‌وتنێك هه‌بوو له‌نیوانمان و كێشه‌له 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌كه بوو هه‌رێم نه‌وته‌كه‌ى نه‌ناردو به‌غداش پاره‌كه‌ى به‌زیاده‌وه ره‌وانه‌كرد.
وه‌زیرى پلاندانان راشى ده‌گه‌یه‌نێت بۆ تێپه‌راندنى پرۆژه یاسایى بودجه‌ى سالى 2020 هه‌موو هه‌وڵێك بۆئه‌وه‌یه ئه‌و كێشانه نه‌مێنن به‌شێوه‌یه‌ك نه‌وت بنێردرێت یانا چاره‌سه‌ره‌كه به‌ته‌واوى بێت بۆئه‌وه‌ى پاره‌كه به‌ته‌واوى بنێردرێت كه مووچه‌ى پێشمه‌رگه و بودجه‌ى په‌ره‌پێدان وشایسته داراییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌خۆ ده‌گرێت.
له‌باره‌ى نیازپاكى هه‌رێم بۆ رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غداد د.دارا ره‌شید ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت هه‌ر له‌سه‌ره‌تایى كابینه‌ى نۆیه‌م هه‌رێم جدى بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌غداد بگات به چاره‌سه‌ر كه له‌یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و دواتر وه‌فدێكى باڵا به‌سه‌رۆكایه‌تى سه‌رۆكى حكومه‌ت و جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت سه‌ردانى به‌غدایان كرد و نیه‌ت پاكى خۆمانى نیشاند بۆیان كه وه‌ك حكومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌ین بۆ رێكه‌وتن.
سه‌باره‌ت به چونى وه‌فدى هه‌رێم بۆ به‌غداد له‌م هه‌فته‌یه وه‌زیرى پلاندانان ئاماژه به‌وه‌ده‌كات بریاربوو ئه‌مرۆ وه‌فدێك كه به‌نده ئه‌ندام بوو سه‌ردانى به‌غداد بكات" به‌ڵام به‌غداد ده‌ستپێشخه‌رى كرد و سه‌رۆك كۆمار و جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرى دارایى سه‌ردانى هه‌رێمیان كرد و بریاره سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانیش سه‌ردانى هه‌ولێر بكات ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه له‌یه‌ك نزیك بونه‌وه‌ى باش هه‌یه و هه‌وڵى جدى ده‌درێت بۆ رێكه‌وتن...