
وو‌ڵاتى یابان ڕێگه به هاوڵاتیان و كۆمپانیاكانى ده‌دات سه‌ردانى هه‌رێم بكه‌ن كه پێشوتر نه‌یان ده‌توانى سه‌ردانى هه‌رێم بكه‌ن، ڕۆژی یه‌ك شه‌مه 23-2-2020 له‌دیوانى وه‌زاره‌ت د.دارا ڕه‌شید وه‌زیرى پلاندنان پێشوازى كرد له وه‌فدیكى ئاژانسى (JICA) ى یابانى.
له‌دیدارێك باس له رۆڵى ئاژانسى (JICA) كرا له‌په‌ره‌پێدانى توانامرۆییه‌كان و ئه‌نجامدانى ئه‌و پرۆژانه‌ى كه كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن وه‌ك ڕاهێنان و په‌ره‌پێدانى ئاستى توانستى فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتیانى هه‌رێم كه له‌ماوه‌ى رابردوو تائیستا 459 كه‌س به‌پاڵپشتى وه‌زاره‌تى پلاندانان سوود مه‌ندبونه له‌و ئاژانسه.
دواتر گفتوگۆ له‌باره‌ى ئه‌و پرۆگرامانه‌كرا كه گونجاون له‌گه‌ڵ كارنامه‌ى حكومه‌ت له‌و چوارچێوه‌یه‌ش وه‌زیرى پلاندانان داواى كرد كۆمپانیا یابانیه‌كان رۆڵێ زیاتر بگرێن له وه‌به‌رهێنان و كاركردن له‌بوژاندنه‌وه‌ى ژێرخانى ئابورى هه‌رێم به‌تایبه‌ت هه‌نگاونانى جدى بۆ په‌ره‌پێدان و فراوانكردنى سێكته‌رى كشتوكاڵ و هاوكاری ته‌كنیكى بۆ ئه‌و وه‌زاره‌ته.
له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه وه‌فدى میوان ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد كه وولاته‌كه‌یان ڕێگه به‌هاوڵاتیان و كۆمپانیاكانیان ده‌دات سه‌ردانى هه‌رێم بكه‌ن به‌هۆشیاریه‌وه كه پێشوتر نه‌یان ده‌توانى سه‌ردانى هه‌رێم بكه‌ن به‌مه‌ش ده‌توانن پرۆژه و كارى وه‌به‌رهێنان ئه‌نجامبده‌ن و به‌رده‌وام بن له‌هاوكارى كردنى هه‌رێم له‌بواره جیاجیاكان.
له‌به‌شێكى تر‌ى دیداره‌كه وه‌زیرى پلاندنان ئاماژه‌ى به روئیایى حكومه‌ت كرد بۆ به‌ئه‌لیكترۆنیكردنى دامه‌زراوه‌كان و گرتنه‌به‌رى رێوشوێنى پێویست بۆ به‌رهه‌م هێنانى وزه‌ى خاوێن كه به‌شێكى زۆرى ووڵاتان پشتى پێده‌به‌ستن له‌و پێناوه‌ش به‌پێویستى زانى ئه‌زموون و شاره‌زاى خۆیان له‌و بواره بخه‌نه‌كار.
د.دارا ڕه‌شید به‌وه‌فدى میوانى ڕاگه‌یاند وه‌ك حكومه‌ت ده‌مانه‌وێت هاوڵاتیان زیاتر روو له كه‌رتى تایبه‌ت بكه‌ن ئه‌و بارگرانیه‌ى له‌سه‌ر حكومه‌ت بۆ دامه‌زراندن هه‌یه كه‌م ببێته و كه‌رتى تایبه‌تیش رۆڵى خۆى بگێرت له‌دابین كردنى ماف و دڵنیایى كار و مانه‌وه‌ى كارمه‌نده‌كانى له‌و پێناوه‌ش به‌رنامه‌یه‌كى فراوانمان له‌به‌رده‌سته بۆئه‌وه‌ى بتوانین پرۆژه ستراتیژى و گرنگه‌كان به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ كه‌رتى تایبه‌ت ئه‌نجام بده‌ین و ده‌رفه‌تى كار و دامه‌زراندن بۆ ده‌رچوانى زانكۆ و په‌یمانگاكانیش بره‌خسێنین.