پلانى ستراتیجى
ئاگادارکردنه‌وه‌ی ئێمه‌یڵ
مه‌کۆی گفتوگۆکان
راپرسی راسته‌خۆ
هۆكاره پێویسته‌كانى داڕشتنى پلانى ستراتیجى په‌ره‌پێدانى هه‌رێمى كوردستان و سوودمه‌ندان
ئاماده‌كارییه‌كان و قۆناغى ئێستاى ئه‌و پلانه:
پاش ئه‌نجامدانى ده‌یان وۆرك شۆپ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى به‌شداربووى وه‌زاره‌ته‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له داڕشتنى ئه‌و پلانه‌دا, له سه‌ره‌تاى ساڵى (2010) وه پلانى ناوبراو كه‌وته قۆناغى نوسینه‌وه و پاش وه‌گه‌ڕخستنى هه‌وڵ و دڵسۆزییه‌كى زۆر له لایه‌ن لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان و ستافى به‌رێوه‌به‌ر و كارمه‌ندانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى پلاندانانى ستراتیجى, ئێستا ئه‌و پلانه ستراتیجیه وه‌كو ره‌شنووس به سێ زمان (كوردى – عه‌ره‌بى – ئینگلیزى) له‌به‌رده‌ستدایه و له به‌رنامه‌دایه پاش گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر ناوه‌رۆكه‌ى له‌گه‌ڵ لایه‌نه به‌شداربووه‌كان و په‌یوه‌ندیداران.
كاریگه‌ری وئامانجه‌كانى ئه‌و پلانه :
بێگومان مه‌به‌ست له داڕشتنى پلانى ستراتیجى له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكى تر جیاوازى هه‌یه, ره‌نگه وڵاتێك قۆناغه‌كانى دووباره داڕشتنه‌وه‌ى په‌یكه‌رى ئابوورییه‌كه‌ى بڕى بێت كه پاشان له خه‌مى ئه‌وه‌دا ده‌بێت كه چۆن كه‌ڵه‌كه‌ى سه‌رمایه‌كه‌ى (تراكم رأس المال) وه‌به‌رهێنانى بۆ بكات, بۆیه ئامانج و كاریگه‌رییه‌كانى ئه‌و پلانه بۆ هه‌رێمى كوردستان بریتیه له:
• به‌هێزكردنى گه‌شه‌ى ئابوورى .
• بنیاتنانى تواناى كێبركێكارى له سه‌ر ئاستى سیكته‌ره‌كان و سه‌رجه‌مدا.
• دابینكردنى پێداویستیه ئابووریه‌كان و به‌ده‌ستهێنانى چاكسازى پێویست له پێناو دابین كردنى هه‌لى كار .
• نوێكردنه‌وه و په‌ره‌پێدانى خزمه‌تگوزارییه داراییه‌كان .
• به‌دیهێنانى ئاسایشى خۆراك .
• به‌هێزكردنى پاراستنى كۆمه‌ڵایه‌تى و گه‌یشتن به‌ئاسته مه‌زنه‌كانى( ته‌ندروستى , په‌روه‌رده).
• په‌ره‌پێدانى ژێرخان و بنیاتنانى توانا مرۆییه‌كان.
• په‌ره‌پێدانى تواناى هه‌نارده‌كردنى به‌رهه‌مه پیشسازیه‌كان و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كیه‌كانى كه‌رته ئابورییه‌كان.
• به‌هێزكردن و په‌ره‌پێدانى كارتى تایبه‌ت.
سوودمه‌نده‌كان:
1- ئه‌و پلانه له‌گه‌ڵ چوونى بۆ بوارى جێبه‌جێكردن ده‌بێته مایه‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى ناوه‌ندى داهاتى تاكه كه‌س و كه‌مبوونه‌وه‌ى بێكارى له هه‌رێمى كوردستان به‌هۆى ئه‌و پرۆژه زۆره‌ى كه له‌نێو ئه‌و پلانه‌دا جێبه‌جێده‌كرێن كه ده‌گاته سه‌دان پرۆژه.
2- كه‌رتى تایبه‌ت سوودێكى باشى لێوه ده‌بینێت و ده‌بێته هۆى به هێزكردنى له رێگاى په‌یداكردنى به‌هره و قازانج له جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌كانى ئه‌و پلانى ستراتیجیه.
3- هاوڵاتیانى كوردستان سوودى زیاتر له خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌بینین و له زۆر كایه‌كانیشدا ئه‌و پلانه هه‌وڵى پراكتیكى ده‌خاته گه‌ڕ بۆ سیستماتیزه‌كردنى كایه ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان. چونكه له هه‌موو قۆناغه‌كانى جێبه‌جێكردنى ئه‌و پلانه‌دا چه‌ندین پێوه‌ر و ئامرازى جێبه‌جێكردن ده‌ست نیشانكراون بۆ ئه‌وه‌ى به رێژه و ره‌نووس بڕى جێبه‌جێكردن و رێژه‌كه‌ى بزانرێ.
4- گرنگترین بابه‌ت له‌و پلانه‌دا چاره‌سه‌رى دیارده‌ى هه‌ژارى و بێكارییه له هه‌رێمى كوردستان له رێگاى ئه‌و سیاسه‌ت و به‌رنامه‌انه‌ى كه له نێو پلانه‌كه‌دا جێى بۆ كراوه‌ته‌وه بۆ قه‌تیسكردنى ئه‌و دوو دیارده‌یه له ماوه‌ى ته‌مه‌نى ئه‌و پلانه ستراتیجیه كه بۆ پێنچ ساڵى داهاتووه (2012 – 2016).
ئاماده‌كردنى/ به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هه‌ماهه‌نگى پلانه‌كان