به‌مه‌به‌ستى زیاتر گرنگیدان به بوارى په‌ره‌پێدان و پلاندانان و گرێبه‌ست له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕۆژى 25مایسى2010 به چاودێرى و ئاماده‌بوونى به‌ڕێز دكتۆر عه‌لى سندى وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و به ئاماده‌بوونى یان ئۆكارڵسۆن وه‌زیرى پێشووى گه‌شه‌پێدان و كۆچكردنى وو‌ڵاتى سوید و یان نۆردلانده‌ر باڵیۆزى پێشووى وو‌ڵاتى سوید له ئه‌ڵمانیا وكڵاوس دۆن هاوپت سه‌رۆكى ڕێكخراوى AGEF ى ئه‌ڵمانى بۆ په‌ره‌پێدانى كارگێڕى و خاتوو لیزا پیڵینگ و پیتر ویدرود راوێژكارانى سیاسى پایه‌بَلندى سویدى، وه‌زاره‌تى پلاندانان سیمینارێكى له هۆڵى كۆنگره‌كانى وه‌زاره‌ت ئه‌نجامدا كه‌تیایدا چل ودوو به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى له ده‌زگاكانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان تێیدا به‌شداربوون، سه‌ره‌تا وه‌زیرى پلاندانان له ووته‌یه‌كیدا گرنگى سیمیناره‌كه‌ى له پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ى لێپرسراوانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له بوارى پلاندانان و پرۆتۆكۆڵ و گه‌شه‌پێدانى بوارى كارگێڕى و هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵ وو‌ڵاتى پێشكه‌وتوو و كاركردن به‌سیسته‌مێكى نێوده‌وڵه‌تى به‌گرنگ خسته‌ڕوو و سوپاسى رێكخراوى AGEF ى كردبۆ ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه‌ى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى كوردستان ئه‌نجامى داون و وێراى پشتیوانى حكومه‌تیش له‌و كارانه كه پێشكه‌شى ده‌كه‌ن و جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه‌سوود له ئه‌زموونى ووڵاتان له ڕێكاى ئه‌م سیمینارانه كاره‌كانمان به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چێت. دواتر هه‌ریه‌ك له كلاوس دۆن هاوپت و پیتیر ویدرید ووته‌یان پێشكه‌ش كردوو ئاماژه‌یان به‌پێشكه‌وتى كاره‌كانى حكومه‌تى كوردستان كرد به‌تایبه‌تى به‌سیته‌مكردنى پلان و ستراتیژیه‌ت له حكومه‌تدا و به‌كارهێنانى ئه‌زموونى پێشكه‌وتوو و هه‌روه‌ها باس له و كارانه كرا كه AGEF ماوه‌یه‌كه پێشكه‌شى ده‌كات و ئاماژه به‌رۆڵى كونسوڵى ئه‌ڵمانیا كرا بو هاوكارى حكومه‌تى كوردستان له‌بواره ستراتیژیه‌كاندا و په‌یوه‌ندى نێوان ووڵاتان. شیاوى ئاماژه‌پێكردنه بواره‌كانى (گه‌شه‌پێدان و پلاندانان) (ڕێگاكانى هێنانه‌دى گه‌شه‌پێدان ) و (گرێبه‌ست) بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌كانى سیمیتاره‌كه‌ن و له‌ماوه‌ى 3 ڕۆژدا پێشكه‌ش ده‌كرێن و گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌كرێت.