
د.دارا ڕه‌شید هاوكاری و پاڵپشتیه‌كانی ووڵاتان بۆ هه‌رێم گرنگه، ڕۆژی پێنج شه‌مه ۱۷_۱٠_۲٠۱۹ له‌دیوانی وه‌زاره‌ت د.دارا ڕه‌شید وه‌زیری پلاندانان پێشوازی كرد له ستیڤن فیگن كونسوڵی ئه‌مریكا له‌هه‌رێم.
له‌دیدارێك باس له په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرا،هه‌روه‌ك وه‌زیری پلاندانان هاوكاری و پاڵپشتیه‌كانی ئه‌مریكا و ووڵاتانی دونیای به‌گرنگ وهسفكردكه پێشكه‌شی هه‌رێمی ده‌كه‌ن.
له‌به‌شێكی تری دیداره‌كه وه‌زیری پلاندانان تیشكی خسته‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداد كه پێشكه‌وتنی زۆری به‌خۆیه‌وه‌بینیوه به‌تایبه‌ت له‌پرسی نه‌وت و بودجهوناكۆكیهكانی ساڵانی رابردوو له‌و ڕوهشهوه كونسوڵی ئه‌مریكا پاڵپشتی ووڵاته‌كه‌ی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا دووپاتكرده‌وه و ڕاشی گه‌یاند ووڵاته‌كه‌ی پێشوازی له‌هه‌موو ده‌ستپێشخه‌ری و نزیك بونه‌وه‌یه‌ك ده‌كات.
دواتر گفتوگۆله‌باره‌ی پلان و به‌رنامه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم كرا له‌و پێناوه‌ش وه‌زیری پلاندانان تیشكی خسته‌سه‌ر چاكسازی و ئه‌و پلانه‌ی سترتیژیانهی حكومه‌ت بۆ ئه‌و چوار ساڵه دایناوه له سێكتهرهجیاجیاكان و هانی ئه‌مریكایدا له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیاكانیان وه‌به‌رهێنان ئه‌نجامبده‌ن و پرۆژه‌و سه‌رمایه‌كانیان بخه‌نه‌كار.
پاشان هه‌ردوولا تاوتوێی دۆخی ئێستای هه‌رێم و به‌غداد و ناوچهكهكرا و كونسوڵی ئه‌مریكا ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستانی له‌ناوچه‌كه به‌گرنگ وه‌سفكرد.