وه‌زیری پلاندانان ده‌ڵێت بۆ پێدانی پرۆژه به كۆمپانیاكان پشت به كوالێت و دڵنیایی جۆری كۆمپانیا ره‌سه‌نه‌كان ده‌به‌ستین.
ڕۆژی سێ شه‌مه 8-10-2019 له‌دیوانی وه‌زاره‌ت د.دارا ره‌شید وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێم پێشوازی كرد له وه‌فدیكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتور انصاری جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ كاروباری ئابوری و كونسوڵی ئێران له‌هه‌ولێر و وه‌فدێكی یاوه‌ری.
له‌دیدارێكدا باس له‌په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران كرا به‌تایبه‌ت له‌هاوكاری كردنی هه‌رێم له‌قۆناغه جیاجیاكانی خه‌بات و شۆرشهكوردیهكان و كۆڕه‌و و ئه‌نفال و كیمیابارانی هه‌له‌بجه و شه‌ری داعش.
له‌به‌شێكی تری دیداره‌كه گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه ئابوری و بازرگانیه‌كانی نێوان ههردوولاكرا به‌تایبه‌ت لهئاڵوگۆری بازرگانی و هاندانی كۆمپانیا ئێرانیه‌كان بۆ جێبه‌جێ كردنی پرۆژه‌كان"
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه د.دارا ڕه‌شید وه‌زیری پلاندانان باسی له كارنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كرد كه ته‌واوی سێكته‌ره‌كان له‌خۆه‌وه ده‌گرێـت و بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه و پێدانی ته‌نده‌ره‌كانیش ڕای گه‌یاند حكومه‌تی هه‌رێم كار له‌سه‌ر به‌رزی كوالێت و ئاست و دڵنیایی جۆری كۆمپانیا ره‌سه‌نه‌كان ده‌كات هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به فراوانكردنی ئاستی په‌یوه‌ندیه بازرگانیه‌كانی هه‌رێم و ئێران كرد كه كۆماری ئیسلامی ئێران یه‌كیكه له‌و وولاتانه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌موو روێكه‌وه گرنگه به‌هۆی نزیكی سنوره و تێكه‌ڵاوی فه‌رهه‌نگ و كه‌لتور و لایه‌نه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوریه‌كان.
دواتر تاوتوێی كاری ده‌روازه سنوریه‌كان و رێكخستنه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌ی بانكی و هاتوچۆ و ترانزێتی بازرگان و هاولاتیان له‌نێوان ئێران و هه‌رێمی كوردستان و وولاتان له‌و پێناوه‌ش وه‌زیری پلاندانان ڕای گه‌یاند له‌هه‌وڵداین له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق كاری دهروازهسنوریهكان فراواتربكهین و دهروازهسنوریهكانیش بكه‌ین به ره‌سمی له‌نێوان هه‌رێم و كۆماری ئیسلامی ئێران.
پاشان وه‌زیری پلاندانان تیشكی خسته‌ر كاری كۆمپانیا ئێرانیه‌كان و مامه‌ڵه‌ی بازرگان وئه‌و كالا و شتومه‌كانه‌ی كه هاورده‌ی هه‌رێم ده‌كرێت" له‌و ڕوهشهوه به‌وه‌فدی میوانی ڕاگه‌یاند به‌هه‌وڵی هه‌ردوولا ده‌توانین كێشه‌و ئاسته‌نگی نێوان كۆمپانیا ئێرانیه‌كان و ناوخۆی هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكه‌ین...