ههردوولێژنەی پۆلینكردنی كۆمپانیاكان لە وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی كوردستان و لێژنەی پۆلینكردنی كۆمپانیاكان لە وەزارەتی پلاندانانی حكوومەتی عێراق كۆبونهوه.
لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا سەرۆكی لێژنەی پۆلینكردنی كۆمپانیاكان لە هەرێمی كوردستان و سەرۆكی لێژنەی پۆلینكردنی كۆمپانیاكان لە وەزارەتی پلاندانانی حكوومەتی عێراق له بریسس كونفرانسیكدا وردەكارییەكانیان بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن خستەڕوو.
ئەیوب سابیرگەڵاڵی سەرۆكی لێژنەی پۆلینكردنی كۆمپانیاكان لە وەزارەتی پلاندانانی هەرێم رای گەیاند، كه شاندێكی باڵای حكوومەتی عێراق لە هەرێمی كوردستانن بەمەبەستی هاوئاهەنگیی زیاتر لەگەڵ لێژنەی پۆلینكردنی كۆمپانیاكان لە وەزارەتی پلاندانان، دوای چەند كۆبوونەوە یه ك گەیشتینە ئەوەی كە تیمێكی هاوبەش لە نێوان ئێمە و حكوومەتی عێراق پێك بهێنرێ بۆ دانانی میكانیزمێك بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری و هاوكاریی نێوان هەردوولامان.
ئاماژەی بەوەش دا، بڕیارمان دا كە لەمەودوا هاوكارییەكان پەرەی پێ بدرێ، ناسنامەی بەڵێندەرانی كوردستان لە هەموو عێراق كاری پێ بكرێ و هی عێراقیش لە هەرێمی كوردستان كاری پێ بكرێ.
زیاتر گوتی، ماوەی 2 مانگ دانرا بۆ ئەوەی لێژنەیەكی هاوبەش لە نێوان هەردوولامان رێنوێنییەكان هەردوولا هاوتا بكات لەبارەی پۆلینكردنی كۆمپانیاكان.
لای خۆیەوە سەعدیە محەمەد بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری یاسایی لە وەزارەتی پلاندانانی عێراق و سەرۆكی لێژنەی پۆلینكردنی كۆمپانیاكان گوتی، كۆبوونەوەی 2 ڕۆژی ڕابردوومان بۆ دۆزینەوەی میكانیزمێكی هاوبەش بوو لە نێوان حكوومەتی فیدراڵ و حكوومەتی هەرێم بۆ ئەوەی كارئاسانی بكرێ بۆ بەڵێندەران و بتوانن لە ناوچەكانی تری عێراق بێن لە هەرێمی كوردستان كار بكەن و لە هەرێمی كوردستانیش بچن لە ناوچەكانی تری عێراق كار بكەن.
"لە ساڵی 2009ەوە دابڕانێك دروست ببوو لە نێوانماندا ئیستا خۆشبهختانه لهكهل یهك كۆبیونهوهو كهیشتوینه دهرهنجامی باش و دروست لهو بارهیهوه .
ئاماژەی بەوەش دا، گەیشتین بەو ئەنجامەی كە بەڵێندەران لە سەرتاسەری عێراق بەهەرێمی كوردستانیشەوە پۆلینكارییان بۆ بكرێت تا هەر بەڵێندەرێك بیەوێ لە كوێ عێراق بتوانێ كار بكا.